Naxsh Bannar Ad

جینۆساید كورد
2016/04/21 12:14
نوسەر: جینۆسایدی کورد

ئه‌میرێکی داعش: نهێنی کۆیله‌کردنی کچه‌ ئێزدییه‌کان ئاشکراده‌کات

هەواڵی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست

چاوپێکه‌وتن له‌گه‌ڵ ئه‌میرێکی داعشی ده‌ستگیرکراودا… نهێنی کۆیله‌کردنی کچه‌ ئێزدییه‌کان ئاشکراده‌کات

22 کاتژمێر پێش ئێستا

ئه‌حمه‌د ده‌روێش چه‌کدارێکی ڕێکخراوی تیرۆرستی داعشه‌ له‌ سوریا ده‌ستگیرکاوه‌ چه‌ند نهێنیه‌ک ده‌رباره‌ی ئه‌و رێکخراوه‌ تیرۆرستیه‌ ئاشکراده‌کات .

ئه‌حمه‌د ده‌روێش ته‌مه‌نی 29 ساڵه‌  پێش ئه‌وه‌ی له‌ناوچه‌ی “شه‌دادی” ناوچه‌ی حه‌سه‌که‌ی خۆرهه‌ڵاتی سوریا ده‌ستگیربکرێت له‌ ڕیزه‌کانی داعش شه‌ڕی ده‌کرد، پاش ئه‌وه‌ی  کورد و عه‌ره‌ب و تورکمان هێزی  هاوپه‌یمانی دیموکراتیان دروستکرد ئه‌و ناوچانه‌یانه‌ن له‌ده‌ست داعش ده‌رهێنا، ئه‌حمه‌د ده‌ستگیر ده‌کرێت، پاش ده‌ستگیرکردنه‌که‌ی ئه‌شکه‌نجه‌یه‌کی زۆر ده‌درێت و ده‌ستی چه‌پی به‌ته‌واوی سوتاوه‌ و ده‌ستی ڕاستی به‌ باندج پێچراوه‌ و سه‌ریشی ژماره‌یه‌کی زۆر شوێن شکاوی پێوه‌یه‌، له‌میانه‌ی ئازادکردنه‌وه‌که‌ هێزه‌کانی هاوپه‌یمانان زیاتر له‌ 86 ‌هێرشیان بۆسه‌رئه‌وناوچه‌یه‌  ئه‌نجامداوه‌ و 500 که‌سیانکوشتووه‌ که‌ 400 که‌سیان له‌ڕیزه‌کانی داعش شه‌ڕیان ده‌کرد .

” ئه‌حمه‌د ده‌روێش” ئه‌میری ناوچه‌ی شه‌دادیه ‌بووه‌ که‌ ناوچه‌یه‌کی ستتراتیجیه‌ به‌‌ناوه‌ڕاستی هه‌ردوو پایته‌ختی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی موسڵ له‌عێراق و ڕه‌قه‌ له‌سوریا داده‌نرێت له‌مباره‌یه‌وه‌ ده‌ڵێت” تا هاوپه‌یمانان به‌رده‌وامبن له‌ هێرشه‌کانیان بۆ سه‌ر ده‌وڵه‌ته‌ ئیسلامیه‌که‌مان له‌ سوریا و عێراق ئێمه‌ش له‌سه‌ر هێرشه‌کانمان بۆ ئه‌وروپا به‌رده‌وامده‌بین ” .

که‌م کردنه‌وه‌ی موچه‌ :
ئه‌و ئه‌میره‌ی داعش ده‌رباره‌ی کێشه‌ داراییه‌کانی ناو ڕێکخراوه‌که‌ ده‌ڵێت” داعش توشی کێشه‌ی دارایی بووه‌، له‌ناوه‌راستی 2015 هه‌موو چه‌کدارێک مانگانه‌ 150 دۆلاری وه‌رده‌گرت، به‌ڵام پاش که‌مبونه‌وه‌ی فرۆشتنی نه‌وت و دابه‌زینی به‌هاکه‌ی ئه‌و بڕه‌ بۆ 50 دۆلار که‌مبۆته‌وه‌، به‌هه‌مان شێوه‌ هاتنی شه‌ڕکه‌ر بۆ ناو ڕیزه‌کانی داعش له‌ ڕێگه‌ی تورکیا و سوریا که‌میکردووه‌ ” .


پێش ئه‌وه‌ی له‌ ناوچه‌ی شه‌دادی ده‌ست به‌کاری ئه‌میری بکات ئه‌حمه‌د له‌ناوچه‌ی سنجار جێگری ئه‌میربووه‌، له‌ناوچه‌یه‌ ده‌ستیان به‌سه‌ر خاکی ئێزیدیه‌کان گرتوو زیاتر له‌ 2000 ژنیان وه‌ک کۆله‌ی سێکسی ده‌ستگرکردوو به‌کاریان ده‌هێنان .

ئه‌وکه‌سه‌ی چاوپێکه‌وتنه‌که‌ له‌گه‌ڵ ئه‌و ئه‌میره‌ی داعش ده‌کات کچێکی مه‌سیحیه‌ و کاری رۆژنامه‌نوسی ده‌کات، له‌ ده‌روێشی پرسی ئه‌گه‌ر من له‌ناوچه‌کانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی ده‌ستگیر بکرێم  به‌هه‌مانشیوه‌ ده‌کرێم به‌ کۆیله‌ یان یه‌کسه‌ر وه‌ک رۆژنامه‌نوسه‌کانیتر سه‌رمده‌په‌ڕێنرێت ؟
له‌وه‌ڵامدا ئه‌حمه‌د ده‌روێش وتی “نا ده‌بێت باجی ناموسوڵمانی بده‌یت، من کارم شه‌رکردنبووه‌ له‌به‌ره‌کانی پێشه‌وه‌ کاری من سه‌ربڕینی خه‌ڵکنه‌بووه‌ ” .

ده‌رباره‌ی کۆیله‌کردنی کچه‌ ئێزیدیه‌کان ئه‌حمه‌د ده‌ڵێت ” به‌هۆی ئه‌وه‌ی من خێزانم هه‌بوو هیچ یه‌کێک له‌وکچانه‌م به‌کارنه‌هێناوه”، به‌ڵام ژماره‌یه‌کی زۆر له‌وکچانه‌ی داوه‌ به‌چه‌کداره‌کان و ئاشکر‌ایکردووه‌ ئه‌گه‌ر کچه‌که‌ جوانبوبێت و ته‌مه‌نی له‌ 18 ساڵ نزیک بوبێت به‌ 3000 دۆلار فرۆشراوه .

رۆژنامه‌ نوسه‌که‌ له‌ ئه‌حمه‌دی پرسی ” به‌پێی قورئان ئێزیدیه‌کان کافرن ده‌توانرێت وه‌ک کۆیله‌ به‌کاربێت ” ؟‌، له‌وه‌ڵامدا وتی به‌ڵی .

رۆژنامه‌نوسه‌که‌ ده‌رباره‌ی هێرشه‌کانی برۆکسل که‌ مانگیک پێش ئێستا ئه‌نجامدرا 32 که‌سی کوشت پرسیاری له‌و ئه‌میره‌ی داعش کرد ئایا ئه‌وانه‌ش ڕێگه‌ پێدراون ؟
له‌وه‌ڵامدا وتی ” هه‌رچه‌نده‌ کاری من شه‌ڕکردنه‌ له‌ڕیزه‌کانی پێشه‌وه به‌ڵام کوشتنی هه‌رکه‌سێک ئیسلام نیه‌ و به‌پێی یاسا ئیسلامیه‌کان کارناکات رێگه‌ پێدراوه‌ ” .

ئاشکراشی کردووه‌ 15 بۆ 20 که‌سی کوشتووه‌ هیچ په‌شیمانیش نیه‌ له‌به‌رئه‌وه‌ی به‌رگری له‌ دینه‌که‌ی کردووه‌ .

ئه‌حمه‌د ده‌روێش له‌ ناوچه‌ی “حومس”  100 میل له‌باکوری دیمه‌شق له‌دایکبووه‌ کاتێک گه‌نجبووه‌ له‌گه‌ڵ باوکی  که‌فیته‌ربووه‌ ‌  بۆ سعودیه‌ چون .
سعودیه‌ ناوچه‌ی ئیسلامی توندڕه‌و و وه‌هابیه‌کانه‌ که‌بڕوایان به‌ ڕه‌جمکردن و سه‌رپه‌راندنی ئافره‌ته‌ ئه‌گه‌ر له‌ده‌ره‌وه‌ی خێزان کاری سێکی بکات، ئه‌حمه‌د داروێش له‌ له‌ ئۆکرانیا به‌شی ده‌رمانسازی ته‌واوکردووه‌ و گه‌ڕ‌اوه‌ته‌وه‌ بۆ سعودیه‌ کاری فیته‌ری کردووه‌ .

دوای ئه‌وه‌ی له‌ساڵی 2011 ده‌نگی ناڕه‌زایی دژی “به‌شار ئه‌سه‌د” له‌وسوریا دروستبوو ئه‌حمه‌د بڕیارده‌دات بگه‌ڕێته‌وه‌ بۆ وڵاته‌که‌ی و دژی ئه‌سه‌د شه‌ڕبکات که‌ شیعه‌یه‌کی عه‌له‌ویه‌ و ئیسلامی سونه توند ڕه‌وه‌کان‌ به‌ته‌واوی دژی ده‌جه‌نگن .

دوکه‌ڵی نهێنی :
ژماره‌یه‌ک له‌ خزمه‌کانی له‌ناوچه‌ی “هۆم” ده‌ستگیرده‌کرێن و مامی له‌لایه‌ن ڕژێمی ئه‌سه‌ده‌وه‌ ده‌کوژرێت، ئه‌حمه‌د ده‌روێش سه‌ره‌تا په‌یوه‌ندی به‌سوپای ئازاده‌وه‌ ده‌کات که‌ له‌لایه‌ن سعودیه‌ و تورکیا و ئه‌مریکا پشتگیریده‌کرێت، دواتر ده‌چێته‌ ناو داعش و ماوه‌ی دووساڵ و نیوه‌ له‌وناو ئه‌و رێکخراوه‌ شه‌ڕده‌کات تا ئه‌وکاته‌ی ده‌ستگیر ده‌کرێت .


ده‌رباره‌ی له‌ناوچونی ئه‌سه‌د ده‌ڵێت” پێمانوابوو به‌له‌ناوچونی ئه‌سه‌د هه‌مووشتێک کۆتایی دێت به‌ڵام له‌مدوایانه‌ بۆم ده‌رکه‌وت شته‌کان به‌و ساده‌ییه‌ نیه و ژماره‌یه‌کی زۆر سوپا و که‌سایه‌تی ده‌یانه‌وێت به‌رپرسیارێت هه‌ڵگرن ” .

له‌سه‌ره‌تای جه‌نگی سوریا له‌ 2011 نزیکه‌ی 500.000 که‌س کوژراون و 1.9 ملیۆن بریندارن ‌ زۆربه‌یان له‌ شه‌ڕی دژی ئه‌سه‌د کوژراون و برینداربوون، تێکڕای ته‌مه‌نی مرۆڤ ‌ پێش 2011 نزیکه‌ی 70 ساڵبووه‌ له‌ 2015 ته‌نها 55.4 ساڵ بووه‌ .

ئه‌حمه‌د له‌ناوه‌راستی قسه‌کانی داوای جگه‌ره‌یه‌کی کرد لێمان پرسی ئایا جگه‌ره‌ کێشان قه‌ده‌غه‌ نیه؟  به‌ پێکه‌ینه‌وه‌ وتی به‌ڵی به‌ڵام من به‌دزیه‌وه‌ جگه‌ره‌م ده‌کێشا، ‌ داوای لێبوردنی له‌ رۆژنامه‌ نوسه‌که‌ کرد له‌وه‌ی ئینگلیزی نازانێت وتی من ڕوسی ده‌زانم ئایا تۆ ده‌یزانی ؟ رۆژنامه‌ نوسه‌که‌ وتی نه‌خێر خه‌ڵکی به‌ڕازیلم ئایا بویستوته‌ ؟ ده‌روێش وتی به‌ڵی رۆناڵدۆ ریڤاڵدۆ کارلۆس له‌باشترین گۆڵاکاره‌کانی کۆتاییه‌کانی نه‌وته‌کانن به‌ڵام له‌م دوایانه‌ سه‌یری هیچ یاریه‌کم نه‌کردووه‌ له‌به‌رئه‌وه‌ی ڕێگه‌ پێدراوبوو ته‌نها ته‌ماشای هه‌واڵبکه‌ین .

ده‌رباره‌ی بینینی ئه‌بوبه‌کر به‌غدادی سه‌رکرده‌ی ڕێکخراوه‌که‌ ئه‌حمه‌د وتی تائێستا نه‌مبینیوه‌ به‌ڵام دڵنیام له‌وه‌ی له‌ژیاندا ماوه‌ و هه‌میشه‌ فه‌رمانه‌کانی جێبه‌جێ ده‌که‌ین له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌و خه‌لیفه‌یه‌ .

ئه‌حمه‌د ده‌ڵێت ” چیتر نامه‌وێت شه‌ڕبکه‌م ، گومانی زۆرم له‌م شه‌ڕه‌ بۆدروستبووه‌ ”  .

* لە ماڵپەڕی میلەت وەرگیراوە

بۆچوون