Naxsh Bannar Ad

جینۆساید كورد
2016/06/01 8:04
نوسەر: جینۆسایدی کورد

جینۆساید لەڕوانگەیەکی جیهانی و یاساییەوە

ڕۆژی 31/5/2016 لەشاری هەولێڕ “زانکۆی ئەربیل ” سەنتەری خوێندنی جینۆساید” کۆنفرانسێکی لەمەڕ جینۆسایدەوە ساز کرد، کە ماوەی یەک ڕۆژی خایاند، لەدەسپێکی کۆنفرانسەکەدا کاتژمێری 9.30 ،ووتەی سەرۆکی زانکۆ لەلایەن محمد ئیحسانەوە ،پاشان ووتەی وەزیری شەهیدان و ئەنفالکراوان دواتر کارەکانی کۆنفرانس دەستی پێ کرد ،لەکاتژمێری دەی سەر لەبەیانی لە پێنج گفتوگۆ پێک هاتبوو:
گفتوگۆی یەکەم :بەناونیشانی” جینۆسایدی کوردستانیان بەر لە ساڵی 2003 ” واتە ئەنفال و کیمیابارانی خەڵکی کوردستان دەگرێتەوە ،کە چوار باسی تێدا پێشکەش کرا.
گفتوگۆی دوەم : بەناونیشانی ” جینۆسایدی کوردستانیان پاش ساڵی 2003″ کە لەسێ باس پێک هاتبوو دەربارەی کۆمەڵکوژی و مەینەتیەکانی کاکەیی و شەبەک و ئاسوریەکان و ئێزیدیەکان.
گفتوگۆی سێیەم بە ناونیشانی ” دادوەری گواستنەوەی جینۆساید” لەچوار باس پێک هاتبوو و لەلایەن سێ دادوەری دادگای بالای تاوانەکانی عێراقەوە پێشکەش کرا بەزمانی عەرەبی و کوردی.
گفتوگۆی چوارەم: بە ناونیشانی ” ڕوادوە نێو دەوڵەتیەکان و لێکۆڵینەوەو بەراوردکاریەکان ” شایانی وتنە ئەم گفتوگۆیە بە زمانی ئینگلیزی پێشکەش کرا بەتەرجەمەوە، کەلەلایەن ئامادە بوانەوە جێگەی گرنگی پێدان بوو، جونکە باسەکان وەک بەڵگەیەک بەزمانێکی جیهانی دەممێننەوە، لەم گفتوگۆیەدا چوار باس پێشکەش کرا لەلایەن دکتۆرە ماریا ڕێتا جێگری سەرۆکی زانکۆی هەولێر لەژێر ناونیشانی دادوەری گواستراوەیی لە ئەمریکای لاتیندا و بۆچونێکی بەراوردکاری ، باسی دوەم لەلایەن نازدار باڵدار ڕاگری کۆلێژی بەڕیوەبردن و کاری زانکۆی ئەربیلەوە ، لەژێر ناونیشانی” کاریگەریە ئابوریەکان لەسەر کۆمەڵگا پاش جینۆساید لە کوردستان” ، باسی سێهەم لەلایەن کارۆلین پارکەر لە کۆمیتەی زانایانی دادوەری جیهانی بۆ بێسەرو شوێنکراوان ،کە باس لە بێسەو شوێنکراوانی جینۆسایدی بۆسنەو هەرسک ی کرد و چۆنیەتی کار کردن یش لە کوردستان و عێراق، باسی چوارەم لەلایەن کرمانج عوسمان لەژێڕ ناونیشانی ” چۆنیەتی ئاشنا کردنی کۆمەڵگای نێو دەولەتی بە تاوانەکانی داعش”
گفتوگۆی پێنجەم: لەژێر ناونیشانی “ناساندنی جینۆساید ، ڕێگای سەربەخۆیی” سێ باس پێشکەش کرا
کۆنفرانس لە کتژمێری 5 کۆتایی هات
هەر لە چوار چیوەی کۆنفرانسەکەدا پێشانگایەک لە نهۆمی زەمیینیدا کرابویەوە لە کاتژمیری 9 هەتا 5 کراوە بوو بۆ ئامادەبوان
ئەوەی جێگای باسە زۆربەی ئامادە بوان و پێشکەشکارانی باسەکان ،کاتی کەم بوو، بۆیە پێشنیار کرا کە بۆ کۆنفرانسەکانی داهاتوو کاتی پێشکەش کردنی کۆنفرانسەکان زیاتر بکرێ لەڕۆژێکدا قەتیس نەکرێتەوە و بکرێتە جەند ڕۆژێک تاکو کاتی فراوان لەبەردەستا بێت بۆ گەیاندنی مەبەستی باسەکان و گفتوگۆکان.
زانکۆی ئەربیل زانکۆیەکی ئەهلیە ،لەبەرنامەیدایە لەساڵی داهاتوی خوێندندا لە ناو بەشی یاساد سەنتەرێکی هەبێت بۆ لێکۆڵێنەوەی جینۆسایدی گەلی کوردستان بەناوی ” سەنتەری خوێندنی جینۆساید” مرکزدراسات الابادە الجماعیە “
Center for genocide studies
ئامدە کردنی: NG

بۆچوون