Naxsh Bannar Ad

جینۆساید كورد
2016/06/03 16:55
نوسەر: جینۆسایدی کورد

ئه‌ڵمانیا به‌یه‌كجاری ده‌رگای یه‌كێتی ئۆرپای به‌سه‌ر توركیادا داخست

عیماد عه‌لی
وادیاره‌ پاش جموجوڵه‌ نێوخۆییه‌كانی ئۆردوگان، ئاراسته‌یه‌كی نوێ بۆ ئابڵوقه‌دانی توركیا له‌ لایه‌ن وڵاتانی ئۆرپاوه‌ هاتبێته‌ ئاراوه‌ و، هه‌وڵێك له‌ ئارادابێت بۆ فشار كردن و له‌باربردنی هه‌وڵه‌كانی ئه‌ردۆگان له‌ هه‌نگاوه‌ ته‌سك بینیه‌ ناوخۆییه‌كانی و، له‌ مه‌رامی فه‌رزكردنی سه‌ڵته‌نه‌تدا . ئه‌ڵمانیایه‌ك كه‌ ساڵانه‌ به‌ بری 30 ملیار دۆلار ئاڵوگۆری ئابووری له‌گه‌ڵدا بێت و ئه‌مرۆ ئه‌مه‌ هه‌ڵوێستی بێت كه‌ نزیكترین وڵاته‌ له‌ توركیاوه‌،  سێ ملیۆن هاولاتی ئه‌ڵمانی به‌ره‌گه‌ز توركن  تایبه‌تمه‌ندی خۆیان هه‌یه‌ و له‌و باره‌وه‌ زۆر شت له‌به‌رچاو ده‌گیرێت، به‌ڵام ئه‌وه‌ی جێگه‌ی دڵخۆشیه‌ له‌و ئه‌ندام په‌رله‌مانانه‌ی كه‌ ده‌نگیان به‌م بریاره‌ دا به‌ بنه‌چه‌ توركی تێدایه‌ . دیاره‌ بۆ وڵاتانی تر زۆر ئاساییه‌ كه‌ هه‌نگاوێكی وا بنێن . چاودێران وا چاوه‌روان ده‌كه‌ن زۆرێك له‌ وڵاتانی تری ئۆرپا به‌م نزیكانه‌ هه‌مان هه‌ڵوێستی ئه‌ڵمانیایان هه‌بێت  و شوێن پێی ئه‌و بگرنه‌ به‌ر .
هه‌موومان ئاگاداری ئه‌وه‌ین كه‌ ئه‌ڵمانیا له‌ سه‌رجه‌م ده‌وڵه‌تانی ئۆرپا به‌ په‌رۆشتر بوو بۆ وه‌رگرتنی توركیا له‌ یه‌كێتی ئۆروپا و ، له‌م ماوه‌یه‌ی پێشودا، ئه‌حمه‌د داود ئۆغلۆ رۆَڵێكی گه‌وره‌ی له‌ نزیكبونه‌وه‌ و نه‌رمی نواندنی وڵاتانی ئۆروپا  له‌ ئاست هه‌نگاوه‌ قه‌بوڵنكراوه‌كانی ئه‌ردۆگان هه‌بوو، به‌ڵام به‌ وازهێنانی ئۆغلۆ و مكوربونی ئه‌ردوگان له‌سه‌ر جێبه‌جێ كردنی مه‌رامه‌كانی و فراوانكردنی هه‌ژمونی خۆی بۆ كاری تاكره‌وانه‌ و بۆ به‌رژه‌وه‌ندی شه‌خسی  به‌ هه‌نگاوی دوور له‌ دیمكراسیه‌ت و  كرده‌وه‌ سه‌ڵته‌نه‌تیه‌كانی، مه‌رجه‌كانی وڵاتانی ئۆرپای خسته‌ نێو هه‌ڵوێستێكی رووگیرانه‌وه‌ و ئه‌وانی ناچار كرد كه‌ له‌ خه‌مساردی و گوێنه‌دان به‌ هه‌ندێك بۆچونی ئۆردۆگان به‌رده‌وام نه‌بن و بریاری یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ بده‌ن .
ئه‌و كۆده‌نگیه‌ی په‌رله‌مانی ئه‌ڵمانیا  له‌به‌جیۆساید ناساندنی كۆمه‌ڵكوژیه‌كه‌ی ئه‌رمه‌نیه‌كان كه‌ له‌ ساڵی 1915 له‌ لایه‌ن توركیاوه‌ جێبه‌جێ كرا،  تا راده‌یه‌ك له‌ لایه‌ن ئۆردوگانه‌وه‌ چاوره‌روانكراو بوو  و، خۆی بۆ حازركردووه‌ و پیلانی له‌وباره‌وه‌ ئاماده‌ كردوه‌، بۆیه‌ هه‌ر له‌ كینیاوه‌ هه‌ره‌شه‌ی كاردانه‌وه‌ی كرد له‌كاتی گه‌رانه‌وه‌یدا . به‌ڵام جگه‌ له‌ به‌كارهێنانی په‌نابه‌ران و ناردنی تیرۆریستان بۆ ئۆورپاو و دووباره‌ كردنه‌وه‌ی پیلانه‌كه‌ی پێشووی به‌ ده‌رگاخستنه‌ سه‌رپشتی سنوره‌كانی بۆ ناردنی به‌ لێشاوی په‌نابه‌ران وسه‌رقاڵ كردنی ئۆرپا و به‌كارهێنانی بانگه‌شه‌ی راگه‌یاندن بۆ به‌رژه‌وه‌ندی شه‌خسی و ئیستغیلالكركنی تیرۆریستان و په‌نابه‌ران بۆ به‌ده‌ستهێنانی كۆمه‌ڵێك قازانجی سیاسی و ئابوریی و فشار خستنه‌ سه‌ر ئۆرپا، چیتری پێیه‌ كه‌ ئۆروپیه‌كان نه‌یزانن و خۆیان بۆ حازر نه‌كردبێت، . جگه‌ له‌  بێ ئومێدبونی له‌ نزیكبونه‌وه‌ له‌ یه‌كێتی ئۆرپا هیچی تری پێناكرێت، كه‌ ئه‌م كاردانه‌وانه‌ هه‌مووی له‌ كۆتاییدا به‌ زه‌ره‌ری خۆی ده‌شكێته‌وه‌ . ئه‌م بریاره‌ش په‌یوه‌ندیه‌كانی توركیا و ئه‌ڵمانیا به‌ره‌و دۆخێكی نادیار ده‌بات و ده‌ردانی زۆری لێده‌كه‌وێته‌وه‌ . له‌ پێشه‌وه‌یدا هه‌ڵوه‌شه‌انه‌وه‌ی رێكه‌وتنه‌كه‌ی توركیا  و ئۆرپا له‌ باره‌ی په‌نابه‌ران و به‌خشینی 6 ملیار دۆلاره‌كه‌ به‌ توركیا بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ و دابرانی توركیا و ئۆرپا بۆ ماوه‌یه‌كی درێژ.
وادیاره‌ ئۆروپیه‌كان جه‌نگی تۆڵه‌ سه‌ندنه‌وه‌یان له‌ توركیا به‌ هۆی ئه‌و شه‌پۆله‌ په‌نابه‌رانه‌وه‌ كه‌ماوه‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر رووی له‌ ئۆرپا كرد و ئه‌ردۆگان ده‌ستی تیدا بوو وه‌ك سه‌ره‌تایه‌كی قۆناغێكی نوێ له‌ مامه‌ڵه‌ كردن له‌گه‌ڵ توركیادا ده‌ستی پێ كرد و له‌و نێوه‌نده‌شدا هاوكاری ئۆرپا روسیا و رێكه‌وتنی ئه‌گه‌ر ژێربه‌ژێریش بێت له‌ نێوانیاندا له‌به‌رامبه‌ر بێ ده‌نگبونی ئه‌مریكا له‌ ئاست ئه‌م وه‌زعه‌ی توركیا، ئۆردوگان ده‌خاته‌ گۆشه‌یه‌كه‌وه‌ كه‌ په‌نجه‌ی په‌شیمانی بگه‌زێت و،  ئه‌مه‌ش باشترین هه‌لی زێرینه‌ كه‌ كورد قازانجی خۆی لێ بكات . له‌ مێژووی نزیكی توركیادا هیچ كاتێك به‌م شێوه‌یه‌ توركیا بێده‌ره‌تان نه‌بووه‌ و رۆژانی داهاتوو زۆر شتمان بۆ روون ده‌كاته‌وه‌ .

بۆچوون