Naxsh Bannar Ad

جینۆساید كورد
2016/06/16 10:54
نوسەر: جینۆسایدی کورد

نەتەوە یەكگرتوەكان تاوانەكانی داعشی دژ بە ئێزدییەكان وەك تاوانی جینۆساید ناساند

نەتەوە یەكگرتوەكان تاوانەكانی داعشی دژ بە ئێزدییەكان وەك تاوانی جینۆساید ناساند

دۆسییەی جینۆسایدی ئێزدی و پێكهاتەكانی تر، لەسەر ئاستی دونیا هەنگاوی گرنگ و پڕ بایەخی تێپەڕاندوەو بەردەوامیش پێشكەوتنی گرنگ بەخۆیەوە دەبینی. ئەمەش یەكێكە لە ئاسۆو لایەنە دڵخۆشكەرەكانی دۆسییەكە.
ئەمڕۆ 16-6-2016 لە هەنگاوێكی نوێ و بەرپرسیارانەدا، نەتەوە یەكگرتوەكان تاوانەكانی دەوڵەتی ئیسلامی “داعش”ی وەك تاوانی جینۆساید ناسان. ناساندنی تاوانەكانی داعش لەلایەن نەتەوەیەكگرتوەكان، دژ بەئێزدی و پێكهاتەكانی تر، وەك تاوانی جینۆساید. یەكێكە لە بڕیارە گرنگ و پڕبایەخەكان.
لەوەش گرنگتر ئەوەیە چۆن ئەم بڕیارەی نەتەوە یەكگرتوەكان، بگشتێنرێ و تەواوی ئەو وڵاتانەی ئەندامن لە نەتەوە یەكگرتوەكان، ئیلزام بكرێن پێوەی و جێبەجێكردنی ناوەڕۆكەكەی. هەروەك بڕیاریش دراوە دۆسییەكە رەوانەی دادگای تاوانی نێودەوڵەتی بكرێ‌، بۆ ئەوەی رێكای یاسایی پێویستی بۆ بگیرێـتەبەر.
شیاوی بیرخستنەوەیە، كە لە سەرەتای مانگی 8-2014 دەوڵەتی ئیسلامی “داعش”، هێرشێكی دڕندانەی كردە سەر دەشتی موسڵ و بەدیاریكراوی ئەو شاروشارۆچكانەی ئێزدی و مەسیحی و شەبەك و كاكەی و زۆرێك لە پێكهاتەكانی تری تیا دەژی.

بۆچوون