Naxsh Bannar Ad

جینۆساید كورد
2016/06/17 21:33
نوسەر: جینۆسایدی کورد

سەربازێکی نازی لە ٩٤ ساڵیدا بە ٥ ساڵ زیندانی سزا درا ‌

خەندان-

ئەمڕۆ ھەینی، دادگایەکی ئەڵمانیا، سزای ٥ ساڵ زیندانی بەسەر پیاوێکی تەمەن ٩٤ ساڵاندا سەپاند کە پَشتر پاسەوانی گرتوخانەی ئۆشڤیتز بووە کە سەدان ھەزار جولەکەی لە کاتی دووەمین جەنگی جیھانی تێدا زیندانی کراوە.

(بی بی سی) لە ھەواڵێکیدا ئاماژەی بەو تۆمەتە کردووە کە رووبەڕووی راینھوڵد ھانینگ کراوە، ئەویش یارمەتیدان بووە بۆ کوشتنی لانی کەم ١٧٠ ھەزار کەس.

ھانینگ لە چوارچێوەی ھێزەکانی SSی نازی پاسەوانی گرتوخانەی ئۆشڤیتز بووە لە نێوان ساڵانی ١٩٤٢ و ١٩٤٤ و باسی لەوەکردووە کە  زانیاری تەواوی ھەبووە لەبارەی ئەو کوشتارگەی لە گرتوخانەکە رویدەدا، بەڵام ھیچی نەکردووە بۆ رێگرتن لەو تاوانانە.

نازییەکان نزیکەی ١.١ ملیۆن کەسیان لە گرتوخانەی ئۆشڤیتزی پۆڵەندا کوشت کە لەو دەمەدا لەلایەن ئەڵمانیاوە داگیرکرابوو.

ھەرچەندە پارێزەرانی بەڵگەیەکی زۆرییان ھێنایەوە کە بە دەستی خۆی کەسی نەکوشتووە، یان ھەرگیز لە کەسێکی نەداوە، دادگاییەکە کە لە شارۆچکەی دیتمۆڵدی ئەڵمانی لە سەرەتای مانگی شوباتی رابردوو دەستی پێکرد، ئەمڕۆ سەپاندنی بڕیاری سزاکەی بەسەر ھانینگدا دەرکرد.

بە رەچاوکردنی تەمەنییان و مردنی زۆربەیان، ئەو دادگاییە یەکێکە لەکۆتا دادگاییەکانی بەرپرسانی نازی کە بەشدارییان لە تاوانی ھۆڵۆکۆست (کوشتارەگەی جولەکەکان)دا کردبوو.

بۆچوون