Naxsh Bannar Ad

جینۆساید كورد
2016/06/18 17:49
نوسەر: جینۆسایدی کورد

ناوی ئەنفالكراوەكانی گوندی تەپەسپی/ ناوچەی گەرمیان

ناوی ئەنفالكراوەكانی گوندی تەپەسپی/ ناوچەی گەرمیان
ئامادە و كۆكردنەوەی :سیروان سلێمان ئەحمەد/ ناحیەی ڕزگاری
لەساڵی (1988 ) گوندی تەپەسپی وەك باقی گوندەكانی تری كوردستان بەر شاڵاوی ئەنفال كەوتووە،و ناوچەی گەرمیان بەتایبەت گوندی تەپەسپی بەدەرنەبووە لەو شاڵاوە و گوندەكەمان پێش تاوانی ئەنفال (71) ماڵی تێدا ژیاوە و جگە لە ماڵە ڕەسەنەكانی گوند چەندین ماڵی پێشمەرگە و هاروب هاتووە لەوێ‌ نیشتەجێ‌ بووە بۆئەوەی خۆیان بپارێزن لەچنگی ڕژێمی بەعس.كاتێك كاولكاری گوندەكان دەستی پێكرد خودی خەڵكی گوندی تەپەسپی خاوەنی (102 ) ئەنفالكراوی هەیە و .زۆر داوای لێ بردن دەكەم لەو كەس و ماڵانەی ناوم نەنوسی بێت و یان لەبیرم چوو بێت و خاوەنی (1) شەهیدی سەنگەر و (1) شەهیدی دەستی تیرۆر و (2) شەهیدی مین هەیە و ئەو ماڵانەی كە هاروب بوون نزیكەی (40) ماڵێك دەبوون و زۆربەیان بەری شاڵاوی ئەنفال كەوتن و هەندیكیان شەهید بوون و هەندیكیان لانە وازبوون و ئێستا گەڕاونەتەوە ئەو شوێنەی خۆیان مەبەستیانە و نوسینەوەی ناوی ئەنفالكراوانە بۆ بە دیكۆمێتكردنی ئەنفالە و ناویان لەمێژووی نەتەوەكەماندا وون نەبێت .

بۆ خوێندنەوەی ناوەكان و بینیان ئەم لینكەی خوارەوە كلیك بكە: لیستی ئەنفالكراوەكانی گووندی تەپەسپی لە گەرمیان

بۆ خوێندنەوەی ناوەكان و بینیان ئەم لینكەی خوارەوە كلیك بكە:

بۆ خوێندنەوەی ناوەكان و بینیان ئەم لینكەی خوارەوە كلیك بكە:

بۆچوون