Naxsh Bannar Ad

جینۆساید كورد
2016/06/19 13:32
نوسەر: جینۆسایدی کورد

رۆژی حه‌ق و حساب

نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان دوێنێ له‌ به‌رواری ١٦\٦\٢٠١٦ له‌ جنێڤ تاوانی كۆمه‌ڵكوژی و ره‌شبگیری ئێزیدیه‌كانی كوردستانی به‌ جینۆساید ناساند.  میدیاكانی كوردستانیش له‌به‌ر موهاته‌راتی نێوخۆی ئه‌م روداوه‌ گرنگه‌یان نه‌كرده‌ رۆژه‌ڤی هه‌واڵه‌كانیان و وه‌كپێویست شرۆڤه‌ی ئه‌م روداوه‌یان نه‌كرد ئاخۆ چۆن بتوانن هه‌نگاوی دوای ئه‌م ناسینه‌ بكه‌نه‌ رۆژی حساب بۆ ئه‌وانه‌ی له‌ناو موسڵ و ده‌ره‌وه‌‌ی موسڵ چ له‌ناو خاكی عیراق، چ له‌ ناو خاكی سوریا و دراوسێكاندا، چ له‌ ناو هێزی پێشمه‌رگه‌ ده‌ستیان هه‌بو له‌ جینۆسایدی ئێزیدیه‌كاندا.

راپۆرته‌كه به‌ شێوازی بیستراو بینراو نوسراو ‌ به‌ زمانی ئینگلیزیو عه‌ره‌بی و كوردی (رێنوسی لاتینی وكرمانجی ژورین) بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ دوای  ئه‌وه‌ی چاوپێكه‌وتن له‌گه‌ل شایه‌تحاله‌كان و قوربانیه‌كان كراوه‌. تیایدا تیشك خراوه‌ته‌ سه‌ر ته‌واوی ئه‌و جۆره‌ كۆمه‌ڵكوژی و ئازاره‌ به‌كۆمه‌ڵه‌ی ئێزیدیه‌كان پیا تێپه‌رِ بون له‌ ژێر سایه‌ی داعشدا، كه‌ له‌ كوشتو برِی به‌كۆمه‌ڵو، كرین و فرۆشتن به‌ مرۆڤ و كۆیله‌ی سێكسی و قاچاغچێتی به‌ مناڵو زه‌بروزه‌نگی دژ به‌ مرۆڤایه‌تی له‌ گۆرِینی ئایدۆلۆژی و ئاین  و راگواستنو برسیكردن و داماڵینی مناڵان له‌ دایكو باوكو داماڵینی مرۆڤ له ماڵوحالو‌ ئازادیه‌ گشتی و تایبه‌تیه‌كان.

لێره‌وه‌ ده‌مه‌وێ په‌یامێك بگه‌یه‌نمه‌ ته‌واوی لایه‌ن و رێكخراوه‌ كوردیه‌كان له‌ ناوخۆی وڵات و ده‌ره‌وه‌ی وڵات، تكایه‌ به‌هه‌ماهه‌نگی لیژنه‌یه‌كی باڵای داوه‌ری پێك بهێنن تا له‌ دادگای تاوانه‌ نێوده‌وڵه‌تیه‌كان، سود له‌م روداوه‌ مێژویه‌ وه‌ربگیرێ بۆ سزادانی ئه‌وانه‌ی ده‌ستیان له‌م كرده‌وه‌ نامرۆڤانه‌یه‌دا هه‌بوه‌، چونكه‌ بۆخۆی به‌ جینۆسایدناسینی له‌لایه‌ن نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتوه‌كان هه‌لی ئه‌وه‌ له‌به‌رده‌م ته‌واوی دادوه‌رو یاساناسو مافناساندا چ وه‌ك تاكه‌كه‌س یان رێكخراو یان لایه‌نی سیاسی مرۆڤدۆست ده‌ره‌خسێنێ له‌ناوه‌وهو‌ ده‌ره‌وه‌ی وڵات تۆمارو ته‌كان به‌ دۆسێی دادگایكردنی هه‌مو ئه‌وانه‌ له‌ هه‌ر ئاستێكی سیاسی و حزبی و حكومی، سه‌ر به‌هه‌ر نه‌ته‌وه‌و ئاین و ده‌وڵه‌تێك بن تا بكرێنه‌ عیبره‌تێكی مێژوی نه‌ك بۆ كوردو ئێزیدیه‌كان به‌ته‌نها به‌ڵكو بۆ ته‌واوی دونیا.

تكایه‌ بۆ راپۆرت ڤیدیۆیبه‌ زمانی كوردی  ته‌ماشای ئه‌و لینكه‌ بكه‌ن

https://www.youtube.com/watch?v=ukJHMRzX04g&feature=youtu.be

تكایه‌ بۆ راپۆرت ڤیدیۆیبه‌ زمانی ئینگلیزی  ته‌ماشای ئه‌و لینكه‌ بكه‌ن

http://webtv.un.org/media/watch/commission-of-inquiry-on-syria-launch-of-report-“they-came-to-destroy”-press-conference-geneva-15-march-2016/4942947552001

تكایه‌ بۆ راپۆرت ڤیدیۆیبه‌ زمانی عه‌ره‌بی  ته‌ماشای ئه‌و لینكه‌ بكه‌ن

https://www.youtube.com/watch?v=W8iNa5YJOzo&feature=youtu.be

تكایه‌ بۆ راپۆرتی نوسراو به‌ زمانی كوردی و عه‌ره‌بی و‌  ئینگلیزی  ته‌ماشای ئه‌و لینكانه‌ی خواره‌وه‌ به‌ ریز‌ بكه‌ن

http://www.ohchr.org/Documents/HRBodies/HRCouncil/CoISyria/PR16June2016_Kurdish.pdf

http://www.ohchr.org/AR/NewsEvents/Pages/DisplayNews.aspx?NewsID=20113&LangID=A

http://www.ohchr.org/EN/NewsEvents/Pages/DisplayNews.aspx?NewsID=20113&LangID=E

PUKmedia ڤیان فه‌ره‌ج ‌

بۆچوون