Naxsh Bannar Ad

جینۆساید كورد
2016/08/24 14:33
نوسەر: جینۆسایدی کورد

كەمپینی یەك ملیۆن مۆم لە رۆژی جیهانی بێسەرو شوێنكراواندا

بەڕێزان

هیوادارم لەو پەڕی باشیدا بن.

ئامانجی ئەم پەیوەندیکردنەم رۆژی ٣٠ ئاب – رۆژی نێودەوڵەتی بێسەروشوێنکراوان. برەوداب بە کۆمەڵێک چالاکی لەو رۆژەدا  بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی هۆشیاری لە عێراقدا پێوستیەکی هەنووکەییە، کۆمسیۆنی نێودەوڵەتی بۆ کەسانی بێسەروشوێنکراو هەستاوە بە رێکخستینی کەمپینی ” یەک ملیۆن مۆم” لە رێگەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان، کە ژمارەی بێسەروشوێنکراوانە لە سەرانسەری عێراقدا.

کەمپەینەکە بڵاوکردنەوەی بۆستەرو نامیلکە بەناو رێکخراوە نا‌‌ کومیەکان، و چالاکەوانەکان وهاوڵاتیاندا دەگرێتە خۆی بەمەبەستی بەرزڕاگرتنی یادی ٣٠ ئاب و دەربڕینی پاڵپشتیە بۆ خێزانی خاوەن ئەندامی بێسەروشوێنکراون لە رێگای داگیرساندنی مۆم و پۆستکردنی وێنەی مۆمی هەڵکراو لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان لەگەڵ

#1millioncandles_iraq

کەمپەینەکە بانگهێشتی لایەنە پەیوەندیدارەکانە کە هەوڵ و تەقەلاکانیان بخەنەگەڕ بۆ دۆزینەوەی رێگەچارەیەک بۆ کەیسی کەسانی بێسەرووشوێنکراوان. پەیامی سەرەکی کەمپەینەکە بریتیە لە ” با پێکەوە یەک ملیۆن مۆم هەڵبکەین، هەر مۆمێک بۆ کەسێکی بێسەروشوێنکراو لەعێراقدا”.

لەم ئیمەڵەمدا دەتوانن ئەو وێنەیە بدۆزنەوە کە لە رێگەی تۆڕەکۆمەڵایەتیەکانەوە دەبێت بڵاوبکرێتەوە لە رؤژی ٣٠ ئاب. پۆستەر و نامیلکەکان بە دەستی رێکخراوەکەی بەڕێزتان دەگات لەم چەند رۆژەی داهاتوودا. نامیلکە و پۆستەرەکان بەهەر سێ زمانی کوردی وعەربی و ئینگلیزی بەدەستدەکەوێت.

من دەستخۆشیتان لێدەکەم بۆ بەکارهێنانی وێنەکان لە کەمپیەنی رۆژی ٣٠ ئاب، هەروەها هاوڕێ و هاوکارانتان بەشداری پێبکەن، لە هەمووان گرنگترخێزانی خاوەن ئەندامی بێسەروشوێنکراوانە بۆ بەشداریکردن لە کەمپیەنەکەدا.

داواکارم لێتان کە سەربەست بن لە رێکخستنی چالاکی لەناو شار و شارۆچکەکانی خۆتان لە ژێر ناونیشانی  کەمپیەنی ” یەک ملیۆن مۆم”.

هەروەها داواکارم لە بەڕێزتان لە ئەگەری رێکخستنی هەر چالاکیەک لە لایەن رێکخراوەکەتان لە رۆژی ٣٠ ئاب ئاگادارم بکەنەوە.

لە ئەگەری بوونی هەر پرسیارێک داواکارم کە دوو دڵ بەبن لە پەیوەندیکردن بە خۆم ، یاخود فەلا‌‌ح  لە رێگەی ژمارە 07507845407 یاخود بنار‏‏ ‏07503629039

زۆر سوپاسگوزاری بەڕێزتانم و هیوادارم بەزووترین کات چاوم پێتانبکەوێتەوە.

لەگەڵ رێزی بێپایانم،

گۆران باتیج

FB-Arabic Fb-Eng FB-Kurdish

بۆچوون