Naxsh Bannar Ad

جینۆساید كورد
2016/08/30 11:21
نوسەر: جینۆسایدی کورد

حەفتاو دوو گۆڕی بەکۆمەلی قوربانیانی دەستی داعشن

د.ناجح گوڵپی   

 

ئاژانسی هەواڵی ئاسۆشێتت پرێس پشت راستی کردەوە ،لەئەنجامی تاوانەکانی داعش دژ بەخەڵک و دانیشتوانی سوریاو عیراق  گەیشتۆتە زیاتر لە 72 گۆڕی بەکۆمەل، کە بە نەخشەو وێنە پشتڕاستی کردۆتەوە، روفاتی دەیان هەزار قوربانی تێدایە ، تاوانباران هەوڵیان داوە نیشانەکانی گۆڕە بەکۆمەلەکان بەشیوەک بشارنەوە و کەس هەستی پێ نەکات.

لەدرێژەی راگەنادنەکەیدا  ئاماژەیان کرد بە دەرکەوتنی زیاتری گۆڕی بەکۆمەل  لەئەنجامی شكست و پاشەکشێ کانی چەکدارانی داعش  لەشووینەکانی ژێر دەستیان.

ئاژانسی ناوبراو رای گەیاند ئەم ئامارە لەئەنجامی گەران و پشکنین  لێکۆڵینەوە چاوپێکەوتنێکی زۆر لەگەڵ  خەڵکی ناوچەکە  بەدەست هاتوە، لەسوریا زیاتر لە 17 گۆڕی بەکۆمەڵ هەیە  نزیکەی (5-15  هەزار ) روفاتی   خەڵکی تێدایە ،بەتایبەت هی هۆزێکی عەرەبی لەسوریا کە داعش بێ سەروشوێنی کردن.

لەکوردستان  زیاتر لە  30 گۆڕی بەکۆمەڵی ئێزدیەکان  دۆزراونەتەوە،  باوەڕ وایە لەوانەش زیاتر بن ، لە  عیراق و ئەوشوێنانەی کە چەکدارانی داعش دەستی بەسەردا گرت ،دەیان گۆڕی بەکۆمەڵ هەیە، وەک  بەندیخانەی بادوش  کە ڕوفاتی (600) کەسی تێدایە ،هەروەها  کۆمەڵکوژی  سپایکەر کە لەلایەن  داعشەوە دژ بەخەڵکی شیعە مەزهەبی عیراق ئەنجام دراوە، فەرمانی کوشتنی زیاتر لە 1700 کەس  دراو کران بەژێر خاکەوە.

هەروەها  لەبەرەکانی جەنگ و بەریەک کەوتن  چەندین گۆڕی تر هەیە ، بۆیە لەپاشەڕۆژدا ژمارەی تەواوی گۆڕی بەکۆمەڵ و ژمارەی قوربانیەکانی دەردەکەوی و زیاتریش دەبن.

لەئیستادا بەهۆی وێنەکان  کە بەمانگی دەست کرد ەگیرێت زانیاری ورد لەسەر گۆڕەبەکۆمەڵەکان دەخاتە ڕووو شیکردنەوەیان بۆ دەکات  ،ئەم وێنانە لەلایەن دەزگای تایبەتی شیکردنەوە بۆ گۆڕەبەکۆمەلەکان ئاشکرا کراوە کە دەزگایەکی جیهانی تایبەتە .

بۆچوون