جینۆسایدكردنی باكووری كوردستان
تەها سلێمان
پەیڤێك
توركیا، بەدرێژایی مێژووی حكومڕانی تیایدا بەشێوەیەكی زۆر دڕندانەو دوور لەهەموو بەها مرۆییەكان، بێڕەچاوكردنی یاساو ڕیساو پێوەرە نێودەوڵەتییەكان، روو بەڕووی كوردستان و گەلی كورد لەوبەشەی داگیری كردوە بوەتەوە. بە هەڵدانەوەیەكی خێرای لاپەڕەكانی مێژوو، بەڕەوانی ئەوەمان پێدەڵێن كەگەلی كورد، لەم بەشەی نیشتمانەكەی “باكوور” بەچی شێوازێك روو بەڕووی سیاسەتی جینۆسایدكردن بوەتەوە، تێدەگەین لەوەی چ جۆرەسیاسەتێك بەرامبەری بەكارهاتوە، چۆن كەوتوەتە بەرشاڵاوی جینۆسایدكردن و كراوەتە ئامانجی لەناوبردن و سڕینەوەی ناسنامەو كلتوورو سوتماككردنی خاك.
لەم باس و پشكنینەدا، بەگەڕانەوە بۆ كۆمەڵێك سەرچاوەی گرنگ و پێویست، هەوڵدەدەین بەشێك لە لایەنە شاراوەو پەڕاوەكانی دۆسیەی جینۆسایدكردنی گەلی كوردو كوردستان بخەینە ڕوو. پێش ئێمەش كاری لێكۆڵینەوەو نوسین و دۆكۆمێنتاری بەرچاوكراوە، بەڵام ئەمە مانای ئەوە نیە ئەم كارەی ئێمە بخاتە خانەی ناپێویستەوە، چونكە بەلایەنی كەم لێكۆڵینەوەو نوسین و تاد.. بە شێوەزاری سۆرانی لەئاستی پێویستدا نیەو ئومێدی ئەوە دەكەین، ئەم كارە كەلەبەرێك لەم بوارە پڕبكاتەوە.
بۆ خوێندنەوەی تەواوی لێكۆڵینەوەكە ئەم لینكە بكەرەوە: %d8%ac%d9%8a%d9%86%d8%a4%d8%b3%d8%a7%d9%8a%d8%af%d9%83%d8%b1%d8%af%d9%86%d9%89-%d8%a8%d8%a7%d9%83%d9%88%d9%88%d8%b1