نوسەر: جینۆساید كورد
پانۆرامای به‌كارهێنانی چه‌كی كیمیایی له كوردستان
پانۆرامای به‌كارهێنانی چه‌كی كیمیایی له كوردستان
ئاماده‌كردنی: دكتۆر ناجح گوڵپی
.
پاش هه‌ڵگیرسانی شه‌ڕی عیراق – ئێران 22/9/1980 كه ماوه‌ی هه‌شت ساڵ به‌رده‌وامی بوو له 8/8/1988 كۆتایی هات، به‌هۆی لایه‌نگری زۆربه‌ی وڵاتانی زلهێز له عێراق دژ به‌ئێران، ئه‌ویش به مه‌به‌ستی به‌ربه‌ست دانان له‌گه‌شه‌سه‌ندنی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی و هه‌نارده‌كردنی فكری ئیسلامی بۆ ده‌روه‌ی سنوره‌كه‌ی، له‌م ڕوانگه‌یه‌وه زل هێزه‌كان به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك پشتیوانی ته‌واویان بۆ عیراق جاڕدا بوو، هاوكات زۆربه‌ی وڵاتانی عه‌ره‌بیش پشتیوانی عێراق بون بێجگه له (سوریا و لیبیا) كه هاوكاری ئێران بوون، به‌هۆی به‌رگه‌گرتنی ووڵاتی ئیران دژ به‌هه‌موویان، بیریان له به‌كارهێنانی چه‌كی كۆكوژ كرده‌وه ئه‌ویش چه‌كی كیمیایی بوو، سه‌رباری ئه‌وه عیراق له ریزی ئه‌و 120 وڵاته بوو ئیمزای په‌یماننامه‌ی جنێڤی ساڵی 1925 كردبوو كه باس لهقهدهغههكردنی به‌كارهێنانی چه‌كی كیمیایی ده‌كات ، پاش ئه‌وه‌ی عیراق چه‌كی كیمییای و ماده‌كانی به‌رهه‌م هێنانی ده‌س كه‌وت، گڵۆپی سه‌وزی بۆ هه‌ڵكرا بۆ به‌كارهێنانی ،كه به‌پێی یاسا نێو دولهتیهكان نابێت چه‌كی كۆكوژ به‌كار بێت له‌جه‌نگدا، له‌به‌ره‌كانی جه‌نگی نیوان سه‌ربازانی عیراق و ئێران به‌چڕی به‌كاریان هێنا، ته‌نانه‌ت سه‌ربازی عیراقیش بهردهكهوتن، لێره‌دا نامانه‌وێ باس له به‌كار هێنانی چه‌كی كیمیایی بكه‌ین دژ به سوپای ئێران به‌ڵكو دێینه سه‌ر ته‌وه‌ره‌كه‌ی خۆمان ئه‌ویش به‌كار هێنانی چه‌كی كیمییایه دژی گه‌لی كورد.
زۆربه‌مان لامان ئاشكرایه كه رژێمی به‌عس بیری شۆڤێنیه‌ت به‌سه‌ری دا زاڵ بوو ،ده‌یویست كورد له‌بۆته‌ی عه‌ره‌بدا بتوێنێته‌وه و نه‌ی هێڵێ، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش چه‌نده‌ها ڕێگای گرته به‌ر ،راگواستن، به‌زۆر به‌به‌عسی كردن، ته‌عریب كردنی ناوچه كوردیه‌كان، كۆتا هه‌نگاوی به‌كار هێنانی چه‌كی كۆكوژی كیمیایی بوو ، تازۆرترین ژماره ی كورد له ناو ببات به‌تایبه‌ت نه‌یاره‌كانی، له‌م ڕوانگه‌وه ڕژێم هه‌ركه‌س له‌ژێرده‌سه‌لاتی ئه‌ودا نه‌بوایه به قورسترین شێوه لێێ ده‌دا به‌ئاگر وئاسن و چه‌كی كیمیایی، بڕیاری تایبه‌تی ده‌ر كرد بۆشوێنه ئازاد كراوه‌كان كه به ناوچه‌ی قه‌ده‌غه‌كراو ( مناتق محرمه) ناو زهدی كردن، هه‌ر بۆیه له‌سه‌ره‌تای ساڵی 1987 وه زۆر دڕندانه كه‌وته بۆردومانی كیمیایی ناوچه ئازاد كراوه‌كانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی پێشمه‌رگه ده‌ستی نه‌ده‌پاراست له‌مرۆڤ و ئاژهلو باڵنده‌ش .
به‌پێی ئه‌و به‌ڵگه‌نامانه‌ی كه‌ده‌ست كه‌وتوون رژێم له‌تشرینی دوه‌می ساڵی 1983 دا چه‌كی كیمیایی وه‌ده‌س خستووه، به‌ڵام به‌هۆكاری نه‌زانراو به كاری نه‌هێناوه له‌به‌ره‌كانی جه‌نگدا، ده‌ركه‌وتوه یه‌ك جار له‌به‌ره‌ی جه‌نگی باكور دژ به‌ئیران به‌كاری هێناوه له ناوچه‌ی حاجی ئۆمه‌ران
پێشتر له‌ساڵه‌كانی 1937-1938 ده‌وله‌تی تورك دژی كورد له شۆڕشی ده‌رسیم دا چه‌كی كیمیایی به‌كار هێناوه وه‌ك له‌ساڵنامه‌ی ده‌وله‌تی عوسمانی‌دا هاتوه.
رژێم هه‌موو جۆره‌كانی چه‌كی كیمیایی دژ به گه‌لی كورد به‌كارهێنا، له ڕێگای فڕۆكه‌ی جه‌نگی و موشه‌ك و بۆمبی گه‌وره، تۆپی دورهاوێژ، راجیمه ، تێبینی ده‌كرێ زۆربه‌ی هێرشه كیمیایهكان به‌شه‌و ده‌یكرد ،تا خه‌ڵك نه‌ی بینێ زۆرترین كوشتار بدات.
مه‌به‌ست له دروستكردن یان ئاماده كردنی ئه‌م بابه‌ته به چه‌ند شێوازێك ( رۆژمێر ، نامیلكه، فلیكس، برۆشور ) ئه‌وه‌یه تاكو تاوانه‌كانی به‌كارهێنانی چه‌كی كیمیایی به‌شێوازێكی ئاسان تۆمار‌و به‌دۆكیومێنت بكرێن، و نه‌ته‌وه‌ی كورد و نه‌وه‌ی نوی لێێ ئاگادار بێت، وه‌ك سه‌رچاوه‌یه‌ك سودی لێ وه‌ربگیرێ له‌كاتی پێوستدا.
له‌م پانۆرامایهدا ده‌مانه‌وێ به تێر‌و ته‌سه‌لی ڕۆژی بۆمبارانی كیمیایی ناوچه‌و شوێنه‌كان وژماره‌ی قوربانیه‌كان به‌پێ توانا دیاری بكه‌ین:
1. له ڕۆژی 15/4/1987 دا /پارێزگای سلێمانی گونده‌كانی (هه‌ڵه‌دن،چاڵاوه ،كانی توو، سه‌رگه‌ڵو،به‌رگه‌ڵو ،ئاوه‌ژێ، سێڕوان، نوڵچكه ،چنارنێ،شاخی گۆجاڕ)،بۆمبارانی كیمیایی كران، ژماره‌ی قوربانیان، برینداربونی ده‌یان كه‌سی مه‌ده‌نی و پێشمه‌رگه بوه. شایانی باسه ئه‌م بۆردومانانه له‌كاتی ئه‌نجامی هێرشێكی گه‌وره‌ی پێشمه‌رگه‌كانی یه‌كێتی نیشتمانی بوو بۆ سه‌ر ناوچه‌كه به ناوی داستانی ڕزگاری ، سه‌ره‌ڕای ئازادكردنی جه‌ندین گوند‌و ناوچه‌و به سه‌دان ڕه‌بایه‌و سه‌ربازگه‌ی ڕژێم، به‌لام داستانه‌كه به‌پێ ئه‌و نه‌خشه‌یه‌ی كه بۆی دانرابوو نه‌گه‌یشته ئه‌نجام. جونكه ڕژێم چه‌كی كیمیایی به‌كار هێنا دژی پێشمه‌رگه‌و هاوڵاتیان. بۆمبارانی كیمیایی ڕۆژانی دوایش به‌رده‌وامی هه‌بوه زیاتر له 30 هاووڵاتی به‌ركه‌وتن ،له نه‌خۆشخانه‌ی شۆڕش له‌به‌ر گه‌ڵو خه‌وێنراون و چاره‌سه‌ر كران.
ده‌توانین بلێین ئه‌مه یه‌كه‌م هێرشی كیمیایی بۆ بۆسه‌ر ناوچه ئازاد كراوه‌كان و پێشمه‌رگه، داستانی رزگاری له شه‌وی 12 له‌سه‌ر 13/4/1987 دهستیپێكردو ماوه‌ی سێ هه‌فته به‌رده‌وام بوو،زیاتر له 105 پێشمه‌رگه گیانیان به‌خشی به كوردستان،به‌لام نه‌زانراوه ئایا چه‌ندیان به جه‌كی كیمیایی شه‌هید بوون. ئه‌وه‌ی تێبینی ده‌كرێ ڕژێم چه‌كی كیمیایی زۆرتر دژی گونده‌كان به‌كار هێناوه تاكو ژماره‌یه‌كی زیاتر خه‌ڵكی بێ دیفاع شه‌هید بكات.
2. له ڕۆژی 16/4/1987 دا /پاریزگای هه‌ولێر گونده‌كانی (بالیسان،شێخ وه‌سانان،كانی به‌رد، زنجیره چیای دهرشیر،زینی بهڵاڵوكاوه،ناوچه‌ی ساو سێوكان) بۆمباران كران به 12 فڕۆكه‌ی جه‌نگی چه‌كی كیمیایان وه‌شاند، دیاره ئه‌و شوێنانه ناوچه‌ی ئازادكرا‌و بوون وله‌ژێر ده‌سه‌لاتی هێزی پێشمه‌رگه‌دا بون باره‌گای مه‌ڵبه‌ندی سێ ی (ینك ) ی لێ بوو، له‌ئه‌نجامی كیمیاباراندا تا ئیستا زیاتر له 280 هاولاتی شه‌هید بوون،سه‌ره‌تا ژماره‌ی شه‌هیدان كه‌متر بوو به‌لام به‌هۆی به‌ركه‌وتنیان و كه‌می له چاره‌سه‌ر كردن‌دا ڕۆژ به‌ڕۆژ ژماره‌ی شه‌هیدان زیاتر ده‌بن،تائیستا مووچه بۆ 256 به‌ركه‌وتووی كیمیایی بڕاوه‌ته‌وه ،و نزیكه‌ی 320 كه‌سی تر به‌ركه‌وتووی چه‌كی كیمیاین.( له‌كاتی بۆمبارهنهكهدا و سالی 1987 نزیكه‌ی 109 كه‌س شه‌هید بوون، زیاتر له 281 به‌ركه‌وتووی ئاشكرا هه‌بوو دواتر ورده ورده كاریگه‌ری چه‌كی كیمیایی ده‌ركه‌وت قوربانیه‌كان زیاتر بوون)به‌ركه‌وتوانی ئه‌م تاوانه ڕویان لهههولێرو شه‌قلاوه و رانیه‌و شاره‌كانی تر كرد بۆ چاره‌سه‌ر به‌لام ڕژێم زۆربه‌ی هه‌ره زۆری ده‌سگیر كرد‌و زینده به‌چاڵی كردن به‌تایبه‌تی ئه‌وانه‌ی چوون بۆ نه‌خۆشخانه‌كانی هه‌ولێر ،پیاوه‌كانیان له‌ژنه‌كان جیاكردوه و له سه‌ربازگه‌ی ڕشكین پاش ده‌یان ڕۆژ ده‌سبه‌سه‌ركردن ژنه‌كانیان ئازاد كرد‌و پیاوه‌كان زینده بهچال كران له‌دوای راپه‌ڕین ته‌رمی زیاترله66 كه‌سیان له‌و سهربازگهیههێنایهوه،هه‌روه‌ها 150 خانوو دروستكراوه بۆ كه‌سوكاری قوربانیانی چه‌كی كیمیایی بالیسان و شێخ وه‌سان.
- له‌ڕۆژی 17/4/1987 /پاریزگای سلێمانی گونده‌كانی (قزله‌ر ،بیركێ ،سنگر، مێولاكه ) كیمیا باران كران ،چه‌ندین كه‌س به‌ركه‌وتن، به‌هۆی ئه‌وه‌ی بۆمبارانه‌كه له سه‌ر وبه‌ندی داستانی ڕزگاریدا بوو ، زۆربه‌ی شووێن وگوندهكانو به‌ره‌كانی جه‌نگ بۆردومان ده‌كرا،خه‌ڵك خۆیان حه‌شار دابوو و له‌ئاماده باشی دابوون بۆیه ژماره‌ی قوربانیان كه‌مه.
4. له ڕۆژی 18/4/1987 /پارێزگای سلێمانی،شاخ و گونده‌كانی (قه‌یوان ،كۆرهنگ،خهجهلهرزۆك،قه‌واڵ، قوڵه‌جاخ،چۆخماخ،كۆڵهردی ) به‌چه‌كی كیمیایی بۆردومانكرا 50 هاولاتی به‌ركه‌وتوه.
5. له‌ڕۆژی 19/4/1987 دا پاریزگای سلێمانی گونده‌كانی (ماوه‌ت قه‌یوان،پیره‌مه‌گرون) به‌چه‌كی كیمیایی بۆردومان كران، ده‌یان كه‌س به‌ر چه‌كی كیمیایی كه‌وتن .
6. له‌ڕۆژی 20/4/1987 دا هه‌مان ناوچه‌كانی ڕۆژانی پێشوو بۆمباران كران و ده‌یان كه‌س به‌ركه‌وتن
7. له ڕۆژی 21/4/1987 دا پاریزگای سلێمانی/ناحیه‌ی قه‌رداخ و گونده‌كانی ده‌ورو به‌ری به چه‌كی كیمیایی بۆردومان كران، له‌ڕۆژی 19/4/1987 دا هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان ( ینك،حشع ،پدك،حسك ) به هاوكاری هێزی پشتگیری ناوچه‌كه له‌هێرشێكدا ده‌ستیان گرت به‌سه‌ر ته‌واوی ناحیه‌ی قه‌ره‌داخدا،هه‌موو سه‌ربازگه‌و فه‌رمانگه‌كانی حكومه‌ت كه‌وتنه بنده‌ست پێشمه‌رگه، بۆ تۆڵه‌ی ئه‌م شكسته ڕژێم به‌چه‌كی كیمیایی ،ناحیه‌كه‌و ده‌وروبه‌ری بۆمباران كرد ،به‌لام به‌هۆی وریایی و ئاماده باشی هیزی پێشمه‌رگه كاریگه‌ری نه‌بوو ته‌نها جه‌ند پێشممهرگیهك به‌سوكی به‌ركه‌وتن، ئیتر له‌و كاته به‌دواوه ناوه‌ندی ناحیه‌ی قه‌ره‌داخ ئازاد كرا.
8. له‌ڕۆژی 21/4/1987 پاریزگای هه‌ولێر/ دۆڵی بالیسان كیمیاباران كرا
9. له‌ڕۆژی 1/5/1987 پاریزگای دهۆك گوندی (زێوه) بۆردومانی كیمیایی كرا چه‌ندین پێشمه‌رگه شه‌هید بوون
10. له‌ڕۆژی 22/5/1987 پارێزگای هه‌ولێر گونده‌كانی (مه‌له‌كان،گۆڕه شێر، كهندۆك،بلێ ،بردون ) كیمیاباران كران
11. له ڕۆژی 22/5/1987 پارێزگای كه‌ركوك گونده‌كانی ( تۆمار،گورگان ، قهمهر ) كیمیاباران كران.
12. له ڕۆژی27/5/1987 پاریزگای هه‌ولێر گونده‌كانی (مه‌له‌كان،بله‌ی خواروو، بله‌ی سه‌روو،تارینا، كهندۆك، گۆڕه شێر، نازه‌نین، دۆڵی سماقۆلی ) كیمیاباران كران له‌ئه‌نجامدا هه‌شت 8 شه‌هیدو 23 به‌ركه‌وتوو، به‌پێی هه‌واڵه‌كان فرۆكه جه‌نگیه‌كان بیست 20 هێرشیی كیمیایان ئه‌نجام داوه له‌و ڕۆژه‌دا.
13. له ڕۆژی 5/6/1987 /پاریزگای دهۆك گونده‌كانی قه‌زای ئامێدی بۆمباران كران یه‌ك شه‌هیدو سه‌د به‌ركه‌وتوو.
14. له‌ڕۆژی 27/6/1987 له پاریزگای سلێمانی گوندی (زێوێ) بناری شاخی پیره‌مه‌گرون كیمیاباران كراوه، 35 كه‌س به‌ركه‌وتن.
15. له‌ڕۆژی 28/6/1987 ڕۆژهه‌لاتی كوردستان شاری سه‌رده‌شت بۆردومانی كیمیایی كرا، زیاتر له 130 كه‌سی مه‌ده‌نی شه‌هید و 8025 بریندار كه‌وتن، فڕۆكه‌كان بۆمبه‌كانیان له قه‌رباڵخ ترین شوێنی شاردا،له‌و كاته‌دا سه‌رده‌شت وه‌ك به‌ره‌یه‌كی دواوه‌ی جه‌نگی لێهاتبوو له‌شه‌ڕی عێراق-ئێران‌دا.
- له ڕۆژی 3/9/1987 پارێزگای سلێمانی گونده‌كانی ( به‌رگه‌ڵو ،یاخسه‌مه‌ر) به‌چه‌كی كیمیایی بۆردومان كران له‌ئه‌نجامدا 4 پێشمه‌رگه شه‌هیدو چه‌ندین كه‌س به‌ركه‌وتن.
17. له‌ڕۆژی 14/9/1987 پارێزگای سلێمانی ناوچه‌ی( مێرگه‌پان ) بۆمبارانی كیمیایی كرا چه‌ندین كه‌س به‌ركه‌وتن.
18. له رۆژی 25/2/1988 پارێزگای سلێمانی گونده‌كانی ( سه‌رگه‌ڵو ،یاخسه‌مه‌ر ،هه‌ڵه‌دن ،گوێزیله ) بۆردومانی كیمیایی كران، چه‌ندین كه‌س به‌ركه‌وتن.
19. له‌ڕۆژی 26/2/1988 پارێزگای سلێمانی ، هه‌مان ناوچه‌و گوندی ڕۆژی پێش‌و(سه‌رگه‌ڵو ،یاخسه‌مه‌ر،هه‌له‌دن،گوێزیله ) بۆردومان كران 8 شه‌هیدو 201 كه‌س به‌ركه‌وتن.
20. له‌ڕۆژی 27/2/1988 پارێزگای سلێمانی گونده‌كانی( ته‌كیه ،به‌له‌كجاڕ، به‌ڵخه،گومه‌ته ) له ناوچه‌ی قه‌رداخ كیمیاباران كرا به ژه‌هری خه‌رده‌ل ،له‌لایه‌ن فڕۆكه جه‌نگیه‌كانی ڕژێمه‌وه كه ژماره‌یان نزیكه‌ی 6 فڕۆكه ده‌بوو، ده‌یان پێشمه‌رگه بریندار بوون كه مه‌زنده ده‌كرا به 40 كه‌س ، به‌هۆی كاریگه‌ری برینه‌كه‌یانه‌وه 2 كه‌سیان شه‌هید بوون كه چه‌كداری ئه‌نجومه‌نی باڵای ئیسلامی بوون به‌ڕه‌گه‌ز عه‌ره‌ب، نیشانه‌كانی بریندار بوون بریتی بوو له سوتانه‌وه‌ی چاو قورگ لوت و ئاو هاتنه خواره‌وه پژمین و كۆكه ،كزبونی بینایی و كوێڕ بون ،سوتانه‌وه‌ی پێستی شوێنه هه‌ستیاره‌كانی له‌ش،( خۆم شاهید حاڵی ئه‌و بۆمبارانه بووم له‌وێ پێشمه‌رگه بووم)
بۆمبارانی ئه‌مجاره تایبه‌ت بوو به باره‌گاكانی مه‌ڵبه‌ندی یه‌ك (ینك) له‌گونده‌كانی ته‌كیه‌و بهلكجاڕ كه هه‌موو برینداره‌كان له‌وی بوون.
21. له‌ڕۆژی 9/3/1988 پارێزگای سنه .مه‌ریوان گوندی قه‌ڵاجی (ڕۆژی 19 اسفند ی 1366 بۆمباران كرا)، به گازی خه‌رده‌ل ، 3 شه‌هیدو زیاتر له 30 به‌ركه‌وتوو.(زریوار خبر).
22. له‌ڕۆژی 16/3/1988 پارێزگای هه‌ڵه‌بجه،ناوه‌ندی قه‌زای هه‌له‌بجه‌و شاره‌دێ و گونده‌كانی ده‌وروبه‌ری به‌چه‌كی كیمیایی بۆمباران كران ( 5000 هه‌زار شه‌هید) و ده‌یان هه‌زار كه‌س بریندار و ئاواره‌ی وه‌لاتی ئێران بوون. له‌ئه‌نجامی هێرشێكی به‌ر بڵاوی سوپای پاسدارن ی ئێران و به‌هاوكاری پێشمه‌رگه‌كانی به‌ره‌ی كوردستانی بۆ سه‌ر قه‌زای هه‌ڵه‌بجه‌ی ئه‌وكاته، له‌چه‌ندین قۆڵه‌وه له ڕۆژانی 14/3 /1988 به‌دواوه ،پاش داگیركردنی ناوچه‌كه به‌ته‌واوی و ڕژێم ده‌ستیكرد به بۆردومانی ناوشاری هه‌ڵه‌بجه سه‌ره‌تا به بۆمبی ئاسایی كاتژمێری 11.35 ده‌ستیپێكرد ،تاخه‌ڵك به‌زۆرترین ژماره خۆی حه‌شار بدات و كۆ ببنه‌وه، له ژێر زهمینو حه‌شارگه‌كاندا .ئینجا ده‌ستی كرد به بۆمبارانی كیمیایی له ڕێگای فرۆكه‌وه،مه‌زه‌نده ئه‌كرێ هه‌موو جۆره گازه‌كانی به‌كار هێنابێ وه‌ك تاقیگه‌یه‌ك ( خه‌رده‌ل،فۆسجین،سارین، تابون ،سیانید، ڤی ئیكس ) ،بۆمباران به‌رده‌وام بوو تا خه‌ڵك له‌شار هه‌ڵهات و ئینجا له‌وێش له ڕێگادا به‌رده‌وام بۆمباران ده‌كران ، به‌مه‌به‌ستی به‌ته‌واوی له ناو بردنیان،ڕێگاكانی ده‌رچونی له‌شار هه‌مویی بۆردومان ده‌كران،ڕۆژانی دواتریش بۆمبارانی كیمیایی به‌رده‌وام بوو، ( ڕێگای عه‌نه‌ب، بیاویڵه، خه‌رپانی، جه‌لیله ،عهبابهیلۍ،شنروێ سازان،بالامبۆ، ناوچه‌ی نه‌ورۆڵی ،گولان، ڕێگای ھاوار، بیاره،ئه‌حمه‌داوا و چه‌می زه‌ڵم …ھتد) .
- له‌ڕۆژی 17/3/1988 پارێزگای كرماشان /هه‌ورامان شاره‌دێی( نۆدشه )كه‌وته به‌رهێرشی كیمیایی ، (104) شه‌هیدو زیاتر له 700 كه‌س به‌ركه‌وتوو، هه‌روه‌ها له رۆژی 24/3/1988 دا جارێكی تر ، وله 2/4/1988 بۆجاری سێهه‌م بۆردومان كرا، شاندێكی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان بۆمه‌به‌ستی لێكۆڵێنه‌وه سه‌ردانی ئه‌م شاره یان كرد‌و سه‌لماندیان كه چه‌كی كیمیایی له‌جۆری خه‌رده‌ل له‌و شاره دراوه.
- له‌رۆژی 17/3/1988 رۆژانی دواتریش /پارێزگای سنه/ مه‌ریوان، گونده‌كانی ( ده‌ره‌ناخێ ،زه‌كه‌ریا، ڕێگای نیوان مه‌رزی دزلی و بیهكهڕه) كه ڕێگای هاتوچۆی خه‌ڵكی ئاواره‌ی هه‌ڵه‌بجه‌و هه‌ورامان و ناوچه‌كانی تربوو،ڕژێم جارێكی تر له ڕێگاوه بۆردومانی كردن،جه‌ندین كه‌س به‌ركه‌وتن و كه‌سیك شه‌هید بوو به‌ناوی ( زۆراب ئازیز گوڵپی).
هه‌ر له و ڕۆژنه‌دا له22/3/1988 و دوای كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه گونده‌كانی (نژمارو بالك،نێ ،دهگاشیخان) له‌نزیك مه‌ریوان بۆردومانی كیمیایی كران،سه‌رجاوه‌كانی ده‌وله‌تی ئیران و حزبه كوردیه‌كان باسی نه‌كردووه، زیاتر له 50 شه‌هیدو سه‌دان برینداری هه‌بوه ( سابیر چه‌وساوه- http://kurdistannet.org/2005/7-2005/17-7/kurdu.htm
سه‌رچاوه‌كه‌ی كوردستان نێت ده‌ڵێت رۆژی 16/3 بووه، ژماره‌ی شه‌هیده‌كان زیاتره له 300 شه‌هیدو له گۆڕستانی گوندی چۆڕ ئه‌سپه‌رده كراون، به‌لام كاك سابیر و سهرجاوهیهكی تر ئاماژه به چوار تا پێنج ڕۆژ دوای هه‌له‌بجه ئه‌م بۆردومانه بوه..25. له‌ڕۆژی 22/3/1988 پارێزگای سلێمانی ناوچه‌ی قه‌ره‌داخ گوندی( سێوسینان )، ئێواره دوای بانگی مه‌غریب (كاتژمێری 6.30 ) كاتی پشودان و نان خواردن ی خه‌ڵكی گونده‌كه ،له گه‌ڵ تاریك بونی هه‌وا رژێم له نزیك ده‌ربه‌ندیخانه‌وه له گوندی كانی سارده‌وه به ڕاجیمه‌ی چل چل و به‌چه‌كی كیمیایی جۆری ده‌مار(سارین و تابون) بۆردومانی ناو دێ ی سێوسێنانی كرد، ده‌س به‌جێ 68 كه‌سی سڤیل له ژن‌و مناڵ و پیر شه‌هید بوون ،یه‌ك كه‌سیان پێشمه‌رگه بو،دواتر ژماره‌ی شه‌هیده‌كان بوه به 71 به‌هۆی گیان له‌ده‌ستدانی برینداره‌كانه‌وه ، سه‌دان كه‌سیش به‌ركه‌وتن و زیاتر له 70 كه‌سیان به‌هۆی تراكتۆرههوه له‌لایه‌ن تیمی فریاكه‌وتنی نه‌خۆشخانه‌وه گه‌یه‌نران و چاره‌سه‌ریان بۆ كرا، به‌هۆی هه‌وڵ و كۆششی دكتۆر‌و یارمه‌تی ده‌ری دكتۆر و پێشمه‌رگه‌كانی نه‌خۆشخانه‌ی مه‌ڵبه‌ندی یه‌ك (ینك) توانرا گیانی هه‌موو به‌ركه‌وتوه‌كان ڕزگار بكرێ، پاش كه‌متر له‌نیو كاتژمێر و گه‌یشتنی دوو بریندار له گونده‌ی به‌ردێ و خوار گوندی سێوسێنان بۆمان پشت راسكرایهوه كه گوندی سێوسێنان به چه‌كی كیمیایی بۆردومان كراوه ،یه‌كسه‌ر تیمی پزیشكی له خه‌سته‌خانه‌وه ده‌سبه‌جێ ڕۆشتن بۆ گونده‌كه كه نزیكه‌ی 30 ده‌قیقه به‌پێ رۆشتن دور بولێمان،توانرا برینداره‌كان بهێنرێنه خه‌سته‌خانه‌و چاره‌سه‌ریان بۆ بكرێ له‌ماوه‌ی 2-3 ڕۆژ.. له‌ئیستادا مه‌زارگه‌ی شه‌هیدانی كیمیاباران له‌و گونده 68 كێل و روفاته، 24 خانوش بۆ كه‌سوكاری قوربانیانی ئه‌و تاوانه دروست كراوه .( خۆم وه‌ك شایه‌ت حاڵی زیندوی تاوانه‌كه‌م له خه‌سته‌خانه‌ی مه‌ڵبه‌ند دكتۆر بووم )ئه‌مه‌ش چه‌ند وێنه‌یه‌ك له مه‌زاری شه‌هیدان و مۆنۆمێنتی سیوسێنان….
- له‌ڕۆژی 23/3/1988 پاریزگای سلێمانی گونده‌كانی،ناوچه‌ی قه‌ره‌داغ ( دوكان، دوكهرۆ،ولیان جافه‌ران ) به‌شه‌و بۆمبارانی كیمییایی كرا به‌لام كه‌س شه‌هید نه‌بوه و ده‌یان كه‌س به‌ركه‌وت، به‌هۆی ژه‌هراوی بونی هه‌وای ناوچه‌كه. گوند نشینان كه‌وتبونه خۆیان و هۆشیار بوبونه‌وه، بۆیه گونده‌كانیان جێ هێشتبوو له‌شاخ و ئه‌شكه‌وته‌كان ده‌مانه‌وه تا به‌ر چه‌كی كیمیایی نه‌كه‌ون.
27. له هه‌مان ڕۆژدا 23/3/1988 پارێزگای سلێمانی گوندی (شاناخسێ) له ناوچه‌ی شار باژێر به‌چه‌كی كیمیایی بۆردومان كرا 22 پێشمه‌رگه شه‌هید بوون و زیاتر له 720 كه‌سی مه‌ده‌نی وپێشمه‌رگه به‌ركه‌وتن. له‌و كاته‌دا گوندی شاناخسێ یه‌كێك بوه له‌گونده ئاوه‌دانه‌كان و پڕ له خه‌ڵك‌و پیشمه‌رگه و نزیك سه‌ر سنور بوو بۆیه ڕژێم به چه‌كی كیمیایی و به‌فرۆكه بۆمبارانی كرد،به‌پێی به‌دواداچونه‌كانم ئه‌م گونده ڕۆژانی 21 و 22 ،23/3/1988 بۆردومانی كیمییایی كراوه.(كاروانی جیهاز یه‌كێك له‌پێشمه‌رگه برینداره‌كان ی ئه‌و گونده بوو، هه‌روه‌ها شایه‌ت حاڵی دادگای بالای تاوانه‌كان بوو، كهلهڕۆژی 26/11/2015 گیانی به‌خشی له‌نه‌خۆشخانه‌ی خرونگن له هۆڵاند)
28. له‌ڕۆژی 24/3/1988 پارێزگای سلێمانی گوندی( به‌له‌كجاڕ) ناوچه‌ی قه‌ره‌داخ ،كه باره‌گا سه‌ره‌كیه‌كانی مه‌ڵبه‌ندی لێ بوو له كات ژمێری نۆی شه‌و به‌تاریكی ،چه‌كی كیمییایی جۆری گازی ده‌مار بۆردومان كرد ،كه گازێكی بێ بۆن و بێ ڕه‌نگه ،ناودێ و دهروهبهری باره‌گاكانی پێشمه‌رگه، له‌ئه‌نجامدا ته‌نها یه‌ك پێشمه‌رگه به‌ناوی هۆشیاری جیهاز شه‌هید بوو، جه‌ندین پێشمه‌رگه‌ش به‌ر ژه‌هری كیمیایی كه‌وتن.
29. له‌ڕۆژی 3/5/1988 پارێزگای سلێمانی گونده‌كانی ( گۆپته‌په،عه‌سكه‌ر، چه‌می ڕیزان،شونكه،ماهیله،سه‌دی، چنار، شێخان، گڵهشێر ، حاجی ژیره به‌ره،كوچبڵاخ ، زرزی،كڵێسه ) بۆمبارانی كیمیایی كران، رۆژی دواتریش 4/5/1988 ڕژێم هێرشی كرد گونده‌كانی هه‌موو ته‌ختی زه‌وی كرد .له‌ئه‌نجامدا سه‌ره‌تا زیاتر له 200 كه‌س به‌هۆی ژه‌هره‌وه گیانیان سپارد،سه‌دانی تریش به‌ركه‌وتن ، تاكو ئیستا ژماره‌ی شه‌هیده‌كانیان كه به‌هۆی برینداری چه‌كی كیمیایه‌وه گیانیان سپاردوه گه‌یشتۆته 560 شه‌هید. له گۆپته‌په مه‌زارێكی شه‌هیدانی هه‌یه كه روفاتی 105 شه‌هیدی تێدایه، سه‌رباری ئه‌وه‌ی كه زیاتر له 305 ئهنفالكراوایان هه‌یه.
- له ڕۆژی 15/5/1988 پارێزگای هه‌ولێر ئه‌م گوندانه به‌چه‌كی كیمیایی بۆردومان كران ( قۆناخی چواره‌می ئه‌نفال بوو )( كاموسه‌ك، سپینداره، عه‌لیاوه ، به‌ره‌كه، كهوهكیان، حه‌ریر، سماقولی ،مهلوك )، ئه‌م هێرشه بۆته هۆی به‌ركه‌وتنی سه‌دان كه‌س .
31. له‌ڕۆژی 15/5/1988 به‌دواوه 18/5/ پارێزگای سلێمانی ، ڕانیه گونده‌كانی ( وه‌رێ، گوڵان بۆتێ ) بۆردومانی كیمیایی كران، پێچه‌وانه‌ی شوێنه‌كانی تر ئه‌م سێ گونده له‌ژێڕ ده‌سه‌لاتی ڕژێمدا بون ،له‌گوندی وه‌رێ زیاتر له 35 بریندار گه‌ینراوه‌ته نه‌خۆشخانه‌ی مه‌لبه‌ندی 3 له‌خه‌تی بۆچاره‌سه‌ر به‌لام ژنێك گیان له‌ده‌س ئه‌دا پاش گه‌یشتنی به نه‌خۆشخانه، هه‌روه‌ها ژماره‌ی شه‌هیدانی كیمیابارانی ئه‌م گونده 36 كه‌سه تۆمار كراون ، له‌گوندی بۆتێ (23) پێشمه‌رگی كۆمه‌ڵه ی زه‌حمه‌ت كێشان /ڕۆژه‌هه‌لاتی كوردستان شه‌هید كه‌وتن به‌هۆی بۆردومانی كیمیایی ،زیاتر له 60 پێشمه‌رگه‌ش بریندار بوون ،له‌كاتێكدا ئه‌م گونده له ژێڕده‌ستی پێشمه‌رگه‌دا نه‌بوو، برینداره‌كانیان سه‌ردانی نه‌خۆشخانه‌ی حكومه‌تیان نه‌كرد له‌ترسی ئهنفالكردنیان و كه‌شف بونی به‌كار هێنانی چه‌كی كیمیایی.
32. له‌ڕۆژی 20/7/1988 پارێزگای هه‌ولێر بۆردومانی كیمیایی گونده‌كانی ( سه‌رو چاوه ،سماقولی، گه‌ناو ،شارستێنه ، خه‌تێ، ده‌راش ،بالیسان،نازه‌نین، گه‌ره‌وان ) به‌هۆی هێرشی به‌ردوام و بۆمبارانی كیمیاییه‌وه له‌م كاته‌دا زۆربه‌ی گونده‌كانی ناوچه‌كه چۆڵ كرابوو،ئه‌وه‌ی مابویه‌وه له چیا‌و په‌نا گاكاندا خۆیان حه‌شار دابوو، به‌ته‌نها هێزی پێشمه‌رگه له ناوچه‌كه‌دا مابوو ئه‌وانیش له‌شه‌ڕدا بوون به‌هۆی شالاوی ئه‌نفالی (5 .6.7.) 7 شه‌هیدو چه‌ندین به‌ركه‌وتوو .
33. له‌ڕۆژی 22/7/1988 پارێزگای كرماشان، ناوچه‌ی( داڵاهۆ گوندی زه‌رده ) بۆمبارانی كیمیایی كرا ،له‌ئه‌نجامدا زیاتر له 300 كه‌س شه‌هید بوون، نزیكه‌ی هه‌زار كه‌سیش به‌ركه‌وتن، دانیشتوانی گونده‌كه ئه‌وكات 1700 كه‌س بوه، تائیستاش ئه‌و گونده به كاریگه‌ری ئه‌و چه‌كه‌وه ده‌نالێنن و چه‌ندین حاله‌تی شێرپه‌نجه سه‌ری هه‌ڵداوه
34. له ڕۆژی 31/7/1988 پاریزگای هه‌ولێر گونده‌كانی ( سماقولی ، بالیسان، هیران،گه‌ره‌وان) بۆردومانی كیمیایی كرا ،له‌ئه‌نجامدا 5 شه‌هیدو چه‌ندین كه‌س به‌ركه‌وتن .(30/7 )
35. له‌ڕۆژی 2/8/1988 پارێزگای هه‌ولێر گونده‌كانی ( ئاری ،سێرو، زهڕوا،ههدن، كهكله،خێرزوكا،خه‌روان،بلێ) به‌چه‌كی كیمیایی بۆردومان كراوه و(6 ) پێشمه‌رگه شه‌هید و117 كه‌س به‌ركه‌وتن، هه‌ڵبه‌ت ئه‌م بۆردومانانه له ڕۆژه‌كانی پێشوتر و داوتربهردهوامی هه‌بوه له‌سه‌ر ناوچه‌كه به‌تایبه‌ت له‌و كاته‌دا ،شه‌ڕێكی قورس له‌ئارادا بو له ناوچه‌ی سێ سنور كه به‌شه‌ڕی (خواكورك) ناوبانگه.
36. له ڕۆژی 24/8/1988 پارێزگای دهۆك چیای گاره و گوندی (زێوهشكان ) بۆمبارانی كیمیایی كرا 10 پێشمه‌رگه شه‌هید بوون.
37. له‌ڕۆژی 25/8/1988 پاریزگای دهۆك ده‌سپێكی قۆناخی هه‌شته‌م و كۆتایی ئه‌نفال له ناوچه‌كه‌دا بۆمبارانی كیمیایی بۆ سه‌ر ناوچه‌ی ئامێدی و به‌رواری باڵا ، گونده‌كانی ( وه‌رمیلی ،باپیری، گهرهگوه ،هیسی ،ئیكمالا ، ئاسهی ، بازێ ، میسكا ،توشمبیك ،مێرگا چیا، كانی به‌لاڤ ،بریجینی ،توێكا) له‌ئه‌نجامدا 5 شه‌هیدو 75 به‌ركه‌وتن. هه‌ر له‌م ڕۆژه‌دا چه‌ندین په‌لاماری تری كیمیایی ئه‌نجام دراون له ناوچه جیاجیاكانی كوردستان.
38. له‌ڕۆژی 25/8/1988 پاریزگای دهۆك/ ئامێدی ،سه‌ری گاره گونده‌كانی ( ئیكمالا، كیری ، به‌لیتی، باوهكا، بهركهڤری، گركا، كۆڤلینك ، ڕدینیا، ساركی ، زێوكا ، شێرانه ،بلێجانی،بانێ) كیمیا باران كرا له‌ئه‌نجامدا 2 شه‌هیدو 40 به‌ركه‌وتن.هه‌ر له‌م شالاوهدا زیایر له 46 گوندی ده‌ڤه‌ری ئامێدی ته‌ختی زه‌وی كران.
39. له ڕۆژی 25/8/1988 پارێزگای دهۆك،ئامێدی به‌رواری ژێری (خوارو) گونده‌كانی (سپینداری،سواری )
40. له‌ڕۆژی 25/8/1988 پارێزگای دهۆك، ئامێدی گونده‌كانی ( كانیا، باسكا ، ئاڤۆكێ ، بیمنانش ) بۆردومانی كیمیایی كرا‌و چه‌ندین كه‌س به‌ركه‌وتن.
41. له ڕۆژی 25/8/1988 پارێزگای دهۆك، ئاكرێ گونده‌كانی ( پریسه ، جزگیرا ، چهمچالی ، چهمشرتی ، چه‌م ڕهبهتكی ، میروكی ، بلمباس ) بۆردومان كران و چه‌ندین كه‌س به‌ركه‌وتن.
42. له‌ڕۆژی 25/8/1988 پارێزگای دهۆك ،زاخۆ گونده‌كانی ( تویكا ، بلیجان ، زرههوا) بۆردومان كران ، له‌ئه‌نجامدا 14 شه‌هیدو 15 به‌ركه‌وتن.
43. له‌ڕۆژی 25/8/1988 پارێزگای دهۆك بۆردومانی كیمییایی كرا له گونده‌كانی (بریجینی، درگهلا شێخا، زیناڤا، دبانكێ ) ،چه‌ندین به‌ركه‌وتوو.
44. له‌ڕۆژی 25/8/1988 پارێزگای هه‌ولێر ناوچه‌ی ( به‌ڕۆژ،بارزان، مزوری بالا ) بۆردومانی كیمیایی كران به‌لام له‌به‌ر سه‌ختی ناوچه‌كه‌و ژماره‌ی قوربانیان نه‌زانروه.
45. له‌ڕۆژی 25/8/1988 پارێزگای هه‌ولێر ، شه‌قلاوه گونده‌كانی( هیران و نازه‌نین) بۆردومانی كیمیایی كراون به‌لام زیان نه‌زانراوه ،له‌كۆتا ڕۆژه‌كانی ئه‌نفال بوه له‌و ناوچه‌یه.
46. له‌ڕۆژی 25/8/1988 پارێزگای هه‌ولێر ،ڕواندوز، گونده‌كانی ( خه‌تێ ، وه‌رتێ ) بۆ دواجار بۆمبارانی كیمییای كراون ،قوربانیه‌كان نهزانراوان.
47. له‌ڕۆژی 26/8/1988 پارێزگای دهۆك ،ئامێدی گونده‌كانی ( سه‌ری ئامێدی ،سپێر ،سینیا ، نێروه، خهرهگول كوجرزكا، خراپ ، زێوه، به‌رچی، كانی ، دیری ،دهرگهنی ، سیری، سكیری ، سه‌ركه‌لی ،فیرستهك ، چیاڕهشك ) بۆردومانی كیمییای كراوان، قوربانیه‌كان نه‌زانراوه.
48. له ڕۆژی 27/8/1988 پارێزگای هه‌ولێر، مزوری بالا ناوچه‌ی( زێ ی ڕوشین) بۆردومانی كیمیایی كراوه ژماره‌یك شه‌هیدو به‌ركه‌وته هه‌بوه.
49. له‌ڕۆژی28/8/1988 پاریزگای دهۆك ، له نێره‌وه و ڕێكان گونده‌كانی (شیڤی، هیتوت، كانیا پینك ، باشی ،سه‌رنی ،گاره ،گه‌رو ، باوانكێ ، زێوه ، گه‌لی كوتكێ ) بوردومانی كیمییای كراوان، ژماره‌ی قوربانیان نه‌زانراوه.
50. له‌ڕۆژی 29/8/1988 پارێزگای دهۆك ناوچه‌ی به‌رواری باڵا گوندی ( بازێ و گه‌لی بازێ ) بۆردومانی كیمیای كران و 2980 كه‌س شه‌هید بوون و سه‌دان به‌ركه‌وته.ناكۆكی له‌سه‌ر ژماره‌ی شه‌هیده‌كان هه‌یه،پێ ده‌چێ ئه‌م ژماره‌یه (بێ سه‌روشوێن و ئه‌نفال كرابن)
51. له‌ڕۆژی 29/8/1988 پارێزگای دهۆك گوندی (بانكێ) كیمیاباران كراوه زیاتر له 1000 شه‌هید و سه‌دان به‌ركه‌وتوو هه‌بوه.
له سه‌روه‌ختی شاڵاوی ئه‌نفالدا رژێم هه‌موو گونده‌كان و ناوچه‌كانی بادینان و كوردستان به بۆمبی كیمیایی بۆردومان كردوه نه‌مان توانیوه ناوی هه‌موو گونده‌كان بهێنین. به‌پێ به‌ڵگه‌نامه‌كانی سوپا له‌ئه‌نجامی بۆردومانی كیمیایی و هێرشی به‌رفراوانی سوپا له قۆناخی هه‌شته‌می ئه‌نفال ،زیاترله 160000 كه‌س له سنور پهرێنهوهو چونه ناو خاكی باكوری كوردستان و له ولاتی توركیا بونه په‌نا به‌ر و 664 گوند وێران كران و و زیاتر له 1700 كه‌س بێ سه‌روشوێن كراون.
تێبینی: وشه‌ی بهركهوتووم به‌كارهێناوه له‌جیاتی برینداری چه‌كی كیمیایی. هه‌روه‌ها به‌هۆی نهشارهزایم له‌ناوی گونده‌كانی بادینان،ئه‌گه‌ر هه‌ڵه‌یه‌ك هه‌بێ داوای لێ بوردن ده‌كه‌م، به‌هیوام به‌هه‌وڵی دڵسۆزانه‌ی ئێوه‌ی خوێنه‌ر راستبكرێنه‌وه.
سه‌رچاوه
• گۆڤاری پێشه‌نگ ژماره (16) كانونی دوه‌می ساڵی 1989 ده‌رچوه. وه‌ك بناغه‌و بیرۆكه‌ی نوسینه‌كه‌م سودم لێ وه‌رگرتوه.
• لهتوێشوی پزیشكێكی پێشمه‌رگه‌وه (د.فایق گوڵپی)
• ماڵپه‌ڕی زرێوار خبر، كوردپا
• كۆمه‌لێ وتار‌و یاده‌وه‌ری له ئینته‌رنێته‌وه وه‌رم گرتوون كه بۆ یاده‌كان ئامادهكراوان له لایه‌ن ده‌زگا فه‌رمیه‌كانی حكومه‌ته‌وه
• پانۆرامای تاوانه‌كانی سه‌دام (عه‌داله‌ت عومه‌ر)
• شایه‌ت حاڵه‌كانی دادگای بالای تاوانه‌كان له‌به‌غدا،دۆسیه‌ی ئه‌نفال (ته‌ها سلێمان)
• یاده‌وه‌ریه‌كانی خۆم
• ماڵپه‌ری مه‌ڵبه‌ندی ڕیكخستنی پێشمه‌رگه (ئه‌مڕۆ له‌مێژوودا)
• ڕێكار مزوری ،پۆڵا حه‌مد