Naxsh Bannar Ad

جینۆساید كورد
2017/05/19 18:30
نوسەر: جینۆساید كورد

كیمیابارانی هەڵەبجەو زمانی ژمارەكان

كیمیابارانی هەڵەبجەو زمانی ژمارەكان
ئیبراهیم هەورامانی
بەرلەهەموو شتێك دەكرێ بپرسین ئایا تاچەند زمانی ژمارەكان وەڵام بەپرسیارەكانی ئێمە دەداتەوە؟ تاچەند دەتوانین لەزانستی ئامارو ژمارەكان سوود وەربگرین و وەك سەرچاوەیەكی زانستی و ئەكادییمی بۆ دەوڵەمەندكردنی بابەت و لێكۆڵینەوەو باسەكانمان كەڵكی لێوەرگرین؟ ڕەنگە زۆر پرسیاری دیكەش هەبن كە پێویستە ئێمە بەدووی وەڵامەكانیانەوە بین؟
بەڵام تەنیا ئەم یەك دوو پرسیارە بتوانن ببنە مایەو سەرچاوەیەك كە دواجار بەوەرگرتنی وەڵامەكانیان دەتوانین بگەینە ئەو بڕوایەی زانستی ئامار یان زمانی ژمارەكان ئەو پاڵپشتە بەهێزەن كە دەتوانن ببنە مایەی دەوڵەمەندكردن و باشتر سەلماندنی ئەو بەڵگەنامانەی كە لەباس و بابەتەكەماندا دەیانخەینە ڕوو.
بۆیە دواجار دەگەینە ئەو بڕوایەی كە زانستی ئامارو زمانی ژمارەكان دەتوانن ڕاشكاوانەو بێ هیچ پێچ وپەنایەك ئەو ڕاستیانەمان بۆ بخەنەڕوو كەبەشێوەیەكی زانستیانە سەلمێنراوو باوەڕپێكراون. ئەوەی بەپێویستی دەزانم لێرەدا بیخەمە ڕوو لەهەر بابەتگەلێك زیاتر ئەم بابەتەی بەردەستە كەتێیدا پێویستمان بەزانستی ئامارو زمانی ژمارەكان دەبێت بۆئەوەی بتوانین باسەكەمانی پێ‌ دەوڵەمەندترو باوەڕپێكراو تر بخەینەڕوو. كەلەم باسەدا ئامار و ژمارەكان لەهەرشتێكی تر گرنگی و بایەخی تایبەتی خۆی هەیە .
بابەتێك یاخود كەیس و فایلێكی وەك تاوانی “كیمیابارانی هەڵەبجە” لەهەرباس و بابەتێكی جیاتر زیاتر پێویستی بە سوود وەرگرتنە بە ئامارو جەختكردنەوەیە بە زمانی ژمارەكان.
كاتێك هەریەكێك لە ئێمە كە دێینە سەر باسی تاوانی كیمیابارانی هەڵەبجە ڕاستەوخۆ دەچینە سەر زمانی ژمارەكان و ژمارەی شەهیدەكان كە تائێستا بەشێوەیەكی فەرمی و نافەرمی بە “5000 ” پێنج هەزار شەهید دەخەینە ڕوو. كەواتە لێرەوە دەتوانین ئاماژە بەم ژمارەیە بكەین ولەبەرامبەریدا دەرئەنجامی كاولكاری و قوربانیەكانی ئەم تاوانە بخەینە ڕوو .

بۆ خوێندنەوەی تەواوی بابەتەكە ئەم لینكە بكەرەوە: كیمیابارانی هەڵەبجە و زمانی ژمارەكان

بۆچوون