Naxsh Bannar Ad

جینۆساید كورد
2017/05/24 16:43
نوسەر: جینۆساید كورد

عێراق جینۆسایدی گەلی كورد كرا بە مەنهەنجی خوێندن؟

عێراق جینۆسایدی گەلی كورد كرا بە مەنهەنجی خوێندن؟

18698241_1330966846994069_4970159130438273106_n-168x300 18619981_1330966843660736_2694241785470063420_n-225x300
رەنگین عەبدوڵڵا محەمەد بڕیاردەری لیژنەی شەهیدان و زیندانە سیاسیەكان پەرلەمانی عیراق رایگەیاند : لە دوای راپەڕینی بەهاری ساڵی 1991ەوە تا ئەمڕۆش هەموو خوێندەواران و قەڵەم بەدەستان و سیاسیەكان و چالاكانی كۆمەڵی مەدەنی، دەڵێن دەبێت جینۆسایدی گەلی كورد بە نەوەكانی داهاتوومان بناسێنرێت، هەموو رەخنەی ئەوەمان هەبوو دەبێت كەسێك بە رێگایەكی یاسایی ئەم كارە ئەنجام بدات، یەكەم هەنگاوی بەیاساییكردنی بۆ بە جینۆساید ناساندنی گەلی كورد و چەسپاندنی لە مێشك و دڵی نەوەی داهاتوو، وە بە یاسایی كردنی پڕۆسەكە لە پەروەردەوە دەست پێبكات.
رەنگین عەبدوڵڵا محەمەد بڕیاردەری لیژنەی شەهیدان و زیندانە سیاسیەكان پەرلەمانی عیراق رایگەیاند : خۆشبەختانە بەندە، بە پشتیوانی و دڵسۆزی هەمووتان ئەو ئەركەی لە ئەستۆ گرتووە، ماوەیەكی درێژە شوێنی كەوتووم و سەرقاڵبووم پێوەی، پێشنیارمان بۆ پەرلەمانی عیراق كرد له كاتی هەمواركردنی یاسایی شه هیدان كە پرۆگرامێكی خوێندن لە وەزارەتی پەروەردە و وەزارەتی خوێندنی باڵا بۆ هەموو قۆناغەكان زیاد بكرێت، بە ناوی (تاوانەكانی حزبی بەعس) و دواتر دەنگی لەسەر دراو كرایە یاسا و لەوێوە بۆ حكومەتی عیراقی نێردراوە، ئێستا لیژنەیەك دروست دەكرێت بۆ جێبەجێكردنی ئەو مادەیه ، ئەمە سەركەوتنی تەنها ئێمە نیە، سەركەوتنی ئێوەی بەڕێزە لە هەر كەسێك دەنگی پێداوین و قسەیەكی پاڵپشتی كردنی كردووە بۆمان، لە هەرێمی كوردستاندا.
رەنگین عەبدوڵڵا محەمەد بڕیاردەری لیژنەی شەهیدان و زیندانە سیاسیەكان پەرلەمانی عیراق رایگەیاند : پرۆگرامەكە، تەواوی تاوانەكانی رژێمی بەعسی گۆڕبەگۆڕی تێدا كۆدەكرێتەوە لە رۆژی دامەزراندنیەوە تا رووخاندنی، هەموو تاوانەكانی دەرهەق بە گەلی كورد لە جینۆساید و كیمیابارانكردن و كوشتن و لە سێدارەدان و رووخاندن و وێرانكردنی گوندەكان و دەركردنی كورد لەسەر زەوی و ماڵی خۆیی و تەعریب كردن، هەر تاوانێكی تر ئەنجامیداوە.
رەنگین عەبدوڵڵا محەمەد بڕیاردەری لیژنەی شەهیدان و زیندانە سیاسیەكان پەرلەمانی عیراق رایگەیاند : لە قۆناغەكانی بنەڕەتی و ئامادەیی و زانكۆ دەخوێنرێت لەسەرتا سەری عیراقدا.
دەرچوون و جێبەجێكردنی ئەم یاسایە، یەكێكە لەو كارانەی شانازی پێوەدەكەم، چوونكە یەكەم هەنگاوی یاساییە بۆ زیادكردنی پرۆگرامێكی خوێندن بۆ خوێندكاران، و خزمەت بۆ دۆسیەی شەهیدان و ئەنفالكراوانی هەرێمی كوردستان دەكات، ئەم رۆژەم لە یاد ناچێتەوە.
ئەم هەوڵ و هەواڵە لەكاتێكدایە ئەبوایە پەرلەمانی كوردستان پێش پەرلەمانی عێراق، بە هاوكاری زانكۆكان و ناوەندەكانی تایبەت بە جینۆسایدو ئەنفال، بەم ئەركە هەڵبسایەو تاوانی جینۆسایدو ئەنفالی بە شێوەیەكی سیستماتیك لە پرۆگرام و پرۆسەی پەروەردەو خوێندن لەسەرجەم قۆناغەكانی خوێندن دابنایە، نەك ئەو پرۆگرامە كرچ و كاڵەی كە ئێستا هەیە.
• سەرچاوە ماڵپەڕی ئاگاپرێس

بۆچوون