Naxsh Bannar Ad

جینۆساید كورد
2017/05/28 16:20
نوسەر: جینۆساید كورد

نووسینەوەی كارەسات!

نووسینەوەی كارەسات!

ئەكرەمی میهرداد

ئایا ئێستا جیهان بەرەو كۆمەڵی مەترسیدار ناچێت؟ ئایا نەبوونی ئاسایش و باڵا دەستیی ئاشوب و ترس و نەبوونی بێمافی كۆمەڵایەتی لەزۆربە یان لەهەندێك وڵاتان لەفراوانی و گەشەدانین؟ ئایا ئێستای جیهان لەجیاتی ئامانجی ماف و ئازادی و بەشداری و یەكسانی لەهەوڵ وتێكۆشانی هێنانەدی ئاسایشدا نیە؟ئێستا بەشێك یان زۆربەی خەڵكی جیهان لەجیاتی هێنانەدی ئامانجەكانی رۆشنگەری و دیموكراسی و خۆشبەختی، لەترس و هەوڵی ئەوەدان كە ژیان و بوونیان پارێزراو بێت. ئێستا خەڵكی جیهان لەهەموو كات زیاتر لەترسی ئەوەدان لەناوبچن، نەك ئەو ئامانجانە بهێننەدی، و بێگومان ئەمەش ئەو هەلومەرجەیە بیرمەندان ناویان ناوە گەڕانەوە بۆ هەلومەرجی سەرەتایی، كە ئەو ڕەوشەیە تیایدا لەوانەیە مرۆڤ لەبەرامبەر مەترسی كوشتن و كۆكوژی و تیرۆرو جەنگەكاندا ژیان ببەنەسەر.
“نیگەرانی دەربارەی ترس و نەبونی ئاسایش لەدوو دەیەی پێشترەوە بابەتی سەرەكی زۆرێك لەباس و نوسینەكانی بیرمەندان بووە. سەردەمی ئێمە وەك فەرهەنگی ترس باسكراوە و لەئاستی جیهانیشدا وتراوە كە ترس و نەبوونی ئاسایش و بڵاوبوونەوە و گەشەی تاوان و تیرۆر بوونەتە هۆكاری كاریگەریی زۆربەی گوتار و سیاسەتەكانی دادپەروەریی سزایی بۆ ئەو تاوانانەی بەرامبەر بەمرۆڤ دەكرێن.” 1
ترس لەتاوان و تیرۆر هەوڵی مەزن یان مەترسیدار بۆ ڕزگاربوون لەو ترسانە یان بۆ هێنانەدی ئاسایش، ئەو هەلومەرجەیە كە هەموو جیهانی خەریك كردووە، بەشێك لەبیرمەندان و شارەزایانی ئاسایش و نەهێشتنی تاوان ئاماژە بەوەدەكەن كە پرسی ترس و نەبوونی ئاسایش دەبێت لەزەمینەی ئاڵوگۆڕی كۆمەڵایەتی فەرهەنگی و ئابووری فراواندا چارەسەر بكرێت، لەلای ئەوان ترس لەتاوان و ئاشوب پەیوەندارە بەئەنجامە فراوانەكانی مۆدێرنێتی و مانای كۆمەڵایەتی و مرۆیی ئەو ژیانەی كە لەنێوان هەست و هیوای گشتی بۆ گۆڕان و پاشەكشەی نەبوونی گۆڕان، لەنێوان خۆشبینی و نیگەرانیدا پەیدا دەبێت. ئاڵوگۆرە كۆمەڵایەتی و فەرهەنگی و ئابووری و سیاسیەكان لەمۆدێرنێتی درەنگانەوە بەرەو مۆدێرنێتی گۆڕاو یان پۆست مۆدێرنیزم دەبنە كۆتایی جێگیربوون و دڵنیایی بەرەو گۆڕان و ناپایەداری پەیوەندییە كۆمەڵایەتیەكان دەچن. هەندێك وا دەزانن كە ئەم ئاڵوگۆڕانە بەرەو پۆست مۆدێرنیزم و كۆتایی لەیەك چوون و یەكسانییەكان دەچن، هەندێك گوتارو گێڕانەوەی وا پەیدا دەبن كە بەرەو ترس و تاوان و نەبوونی ئاسایش دەرٍۆن و وێنەكانی توندوتیژی و مەرگ و وێرانكاری لەگەڵ خۆیان دەهێنن. بەڵام پرسیاری گرنگ ئەوەیە، كە وێرای ئەوەی ئەم دیدگا و ڕوانگانە راست و لەسەر هەقن، چۆن لەتیرۆرو فاشیزمی تازەی ئایینی بڕوانین، یان چۆن لەگەڵ ئەو بیرودەروونە فاشیست و دڵرەقانە مامەڵەبكەین.
” تیرۆریست هێرش دەكاتە سەر هاوڵاتیانی بێتاوان وخوازیاری گۆڕان و خۆشبەختی، لەم هێرشانەدا هەموومان دەكاتە قوربانی یان پرۆژەی بوون بە قوربانی ئەوتاوانانەی كە بەشێكە لەعەقیدەی ئایینی و سیاسی و كۆمەڵایەتیان. باس و شیكردنەوەكانی پۆست مۆدێرن، نیگەرانیەكانی تاوان و ناسینی نەریتی بەهۆكار و بەهانەی ئاكامەكانی تاوان رەت دەكەنەوە، و لەبەرامبەردا باسی پارچە پارچەبوونی كۆمەڵگەكان دەكەن و بیر لەو ترسە دەكەنەوە كە زۆربەی وڵاتانی ئیفلیج كردووە و هۆشداری لەرەوشی سەرهەڵدانی ئەو توندوتیژیانە دەدەن كە لەهەموو ئاستەكانی كۆمەڵدا دەكوڵێن و لەبیریشیان ناچێت باسی لاوازی و بێتوانایی ئاشكرای دەوڵەتەكان بكەن بۆ چارەسەری ئەم كێشانە، ئەم نیگەرانیانە هاوكاتن لەگەڵ مەترسیی پێشبینی نەكراوی ئەو ناوەندو میدیایانەی كە لەهەموو شوێنێك ئامادەن و بەردەوام بەهێزدەكرێن”. 2

بۆ خوێندنەوەی تەواوی لێكۆڵینەوەكە كلیك لەسەر ئەم ناونیشانە بكە:نووسینەوەی كارەسات! ئەكرەمی میهرداد

بۆچوون