Naxsh Bannar Ad

جینۆساید كورد
2017/05/28 16:39
نوسەر: جینۆساید كورد

بارزانییەكان لە راگوستنەوە تاكو جینۆساید

بارزانییەكان لە راگوستنەوە تاكو جینۆساید

عەدالەت عومەر ساڵەح
نووسەرو لێكۆڵەر لە بواری جینۆسایدی گەلی كورد
پێشەكی
بەشی یەكەم
باسی یەكەم: راگواستن ونفی كردن لە عێراق و توركیا (١٩٠٧-١٩٤٥)
باسی دووەم : راپەرینی دووەم( ١٩٤٥-١٩٦٠ )
باسی سێیەم: روخاندن و راگواستن وكوشتار( ١٩٦٠-١٩٧
باسی چوارەم: راگواستن وكۆچپێكردنی زۆرەملی و جینۆساید( ١٩٧٥-١٩٩١)
بەشی دووەم
باسی یەكەم : قۆناغی دوای جینۆساید و ژیانی ئافرەتان و منداڵان
دەرئەنجام
پێشنیار و راسپاردەكان
پێشەكی
گەلی كورد بۆدەستەبەركردنی مافەڕەواكانی هیچ كاتێك لەخەبات وتێكۆشان سڵی نەكردوەو لەو رێگاسەخت و ناهەموارەشدا گەلێك شۆڕشی بەرپاكردوەو كۆمەڵێك قوربانی داوەو خوێنێكی ئێجگار زۆریشی ڕشتوە، دیارە ئەوخەبات و بەرخودانەی كوردان بۆپاڕاستن وبەرگریكردن لەخاك وولات ومۆركی نەتەوایەتی بوە، بەڵام هەمیشە دوژمنان وداگیركەران بەوەگەلی كوردو شۆرشەكەیان تاوانباركردوە كەگوایە ئەم بزوتنەوانە جیاوازی خوازان و بەكرێگیراوی زایۆنیزم وئیمپریالزمن و دەیانەوێ‌ خاكی وڵات پارچە پارچە بكەن وسەروەریشی بشێوێنن .جێبەجێ كردنی جینۆساید لەكوردستاندا لەلایەن ڕژێمی عێراقەوە بەرامبەر بەڕەگەزی كورد هەربەتەنها بەهێرشەكانی ئەنفالەوە نەبەسراوەتەوە، ئەگەرچی جینۆساید لەمەیاندا گەیشتۆتە لوتكەی تاوان و پێشیلكاری‌ دژ بەگەلی كوردستاندا، بەڵام سیاسەتی كۆچپێكردنی زۆرەملی گوندنشینەكان و وێرانكردنی لەماوەی نێوان ١٩٣٦تا١٩٩١ دوو دیاردەی ئاشكرای پێشیلكاریەكانی مافی مرۆڤن ‌و لەنیازەكانی جێبەجێكردنی تاوانی جینۆسایدن كەڕژێمە یەك لە دوای یەكەكانی عێراق پیادەیكردوون……

بۆ خوێندنەوەی تەواوی لێكۆڵینەوەكە كلیك لە سەر ئەم ناونیشانەی خوارەوە بكە: بارزانییەكان لە راگوستنەوە تاكو جینۆساید

بۆچوون