گۆڕێكی به‌كۆمه‌ڵ له‌رۆژهه‌ڵاتی شارۆچكه‌ی ته‌بقه له‌سوریا دۆزرایه‌وه كه ته‌رمی 270 كه‌سی تێدایه.
ئاژانسی هه‌واڵ هاوار ئه‌مڕۆ 28-5-2017، بڵاویكرده‌وه له دوای ئازادكردنی شارۆچكه‌ی ته‌بقه له‌لایه‌ن هێزه‌كانی سوریای دیموكراته‌وه، له دوای گه‌ڕان و پشگنینی ته‌واوی شاره‌كه له‌لایه‌ن شه‌ڕڤانانه‌وه، ئه‌مڕۆ گۆڕێكی به‌كۆمه‌ڵ له‌و شاره دۆزرایه‌وه كه رووفاتی 270 كه‌سی تێدایه.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه راشیگه‌یاند: ته‌رمه‌كانی ناو گۆڕه‌كه سه‌ربازی سوریا بوون و تیرۆرستانی داعش ئه‌وانی سه‌ربڕیوه.
وتیشی: ئه‌و گۆڕه به‌كۆمه‌ڵه چوار كیلۆمه‌تر له‌رۆژهه‌ڵاتی شارۆچكه‌ی ته‌بقه‌وه دووره‌و نزیكی گوندی سهفسافه یه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه، مێژووی ئه‌و گۆڕ به‌كۆمه‌ڵه بۆ ئه‌و كاته ده‌گه‌ڕێته‌وه كه چه‌كدارانی داعش تهبقهیان داگیركردوه، سه‌دان سه‌ربازی سوریایان به دیل گرتووه‌و له‌و گۆڕه به كۆمه‌ڵه‌دا شاردونیانهتهوه.
روونیشكردوهتهوه، جگه له‌ته‌رمی ئه‌و سه‌ربازانه كۆڕه به كۆمه‌ڵه‌كه ته‌رمی 13 كه‌سی دیكه‌ی تێدایه كه داعش به تۆمه‌تی سیخوڕیكردن بۆ رژێمی كوشتوونی.
جێگای باسه هێزه‌كانی سوریای دیموكرات ئێواره‌ی 10ی ئایار، دوای 50 رۆژ شه‌ڕ، كۆنتڕۆڵكردنه‌وه‌ی ته‌واوی شارۆچكه‌ی ته‌بقه‌و به‌نداوی فورات-یان له‌ده‌ستی داعش راگه‌یاند.
PUKmedia ئاژانسی هاوار