Naxsh Bannar Ad

جینۆساید كورد
2017/05/28 17:14
نوسەر: جینۆساید كورد

چیرۆكی ژنانی به‌كۆیله‌كراوی ده‌ستی تیرۆرستان

چیرۆكی ژنانی به‌كۆیله‌كراوی ده‌ستی تیرۆرستان


.

له‌راپۆرتێكی كه‌ناڵی بی بی سی”دا چاوپێكه‌وتن له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك له‌و كچ وژنانه‌ كراوه‌ كه‌ له‌لایه‌ن گروپی تیرۆرستی توندڕه‌وی شه‌باب له‌سۆماڵه‌وه‌ رفێندراون و دواتر ده‌ستدرێژیان كراوه‌ته‌سه‌ر.

سالمه‌ عه‌لی، دوو ساڵ پێش ئێستا به‌دوای دوو برا وونبووه‌كه‌یه‌وه‌ بوو، ئاگاداری بابه‌تێكی ئازار به‌خش بوویه‌وه‌، نه‌ك ته‌نیا گه‌نجه‌كان په‌یوه‌ندیان به‌ گروپی تیرۆرستی شه‌بابه‌وه‌ له‌سۆماڵ كردبوو، به‌ڵكو ژنانیش له‌لایه‌ن ئه‌و گروپه‌وه‌ رفێندرابوون و دواتر وه‌ك كۆیله‌ی سێكسی به‌قاچاخ ده‌بران.

بی بی سی، له‌ریپۆرتاژێكدا، چیرۆكی سالمه‌ عه‌لی، له‌زمانی خۆیدا ده‌گێڕێته‌وه‌و، نووسیه‌تی: سالمه‌ بۆ گه‌ڕان به‌دوای براكه‌یدا ده‌بوو به‌شێوه‌یه‌كی ئارام ئه‌و كاره‌ بكات، چونكه‌ دروستبوونی هه‌ر جۆره‌ په‌یوه‌ندیه‌ك له‌گه‌ڵ گروپی تیرۆرستی شه‌باب ئه‌وه‌ له‌لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منیه‌كانه‌وه‌ به‌تاوانبار ده‌ناسراو ده‌ستگیرده‌كرا.

هه‌ربۆیه‌ به‌وپه‌ڕی وریاییه‌وه‌ له‌گه‌ڵ ژنانی تر له‌ “مومباسا” و ناوچه‌كانی ده‌وروبه‌ری  بۆ براكانی ده‌گه‌ڕا، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێت سه‌ره‌داوێكیان لێ ده‌ست بكه‌وێت.

سالمه‌ ده‌ڵێت:تێگه‌یشتم ژنانێكی زۆر هه‌ن كه‌ وه‌كو من به‌دوای چاره‌نووسی كه‌سه‌كانیاندا ده‌گه‌ڕێن”، به‌ڵام سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ سالمه‌ بۆی ده‌ركه‌وت كه‌ له‌لایه‌ن ئه‌و گروپه‌ تیرۆرستیه‌وه‌ ژنان به‌زۆر به‌ره‌و سۆماڵ ده‌برێن و ده‌كرێن به‌ كۆیله‌.

1.jpg

ئه‌و ژنه‌ مه‌سیحی و موسڵمانانه‌ پیرو گه‌نج  له‌ مومباسا و ناوچه‌كانی دورگه‌ییه‌كانی كینیاوه‌، به‌ بیانووی په‌یداكردنی كاری باش و پڕ له‌ده‌رامه‌ت له‌شارێكی له‌و رێگه‌یه‌وه‌ ده‌ڕفێندراون و چاره‌نووسیان وون ده‌بوو.

سالمه‌ راوێژكارێكی مه‌شق پێكراوه‌، له‌مانگی سێپته‌مبه‌ری رابردوودا، گروپێكی پشتیوانی ئه‌و ژنانه‌ی كه‌له‌ده‌ستی گروپی تیرۆرستی شه‌باب هه‌ڵده‌هاتن كردبووه‌وه‌،هه‌واڵی كردنه‌وه‌ی ئه‌و گروپه‌ ده‌ماو ده‌م بڵاوبوویه‌وه‌ هه‌ربۆیه‌ ژنانی زۆر خواستی په‌یوه‌ندیكردنیان به‌و گروپه‌وه‌ هه‌بوو.

ئه‌و ژنه‌ چالاكوانه‌ ده‌ڵێت: هه‌ندێكیان به‌ئایدزو هه‌ندێكی تریان دووچاری نه‌خۆشی ده‌روونی بوون، ده‌ترسان خۆیان ئاشكرابكه‌ن یان چیرۆكه‌ ئازار به‌خشه‌كانی ژیانی خۆیان بگێڕنه‌وه‌، نه‌وه‌كو وه‌ك لایه‌نگری گروپی تیرۆرستی شه‌باب بناسرێن.

له‌ناو ژوورێكی تاریك، په‌رده‌یه‌ك هه‌ڵوسرابوو،چاومان كه‌وت به‌و گروپه‌ به‌توانایه‌ی ژنان كه‌ چیرۆكی نه‌وتراویان ده‌وته‌وه‌.

131778_972.jpg

یه‌كێك له‌وانه‌ سه‌ری به‌ ناڕه‌حه‌تیه‌وه‌ ده‌جوڵاند،له‌سه‌ر ئه‌و كاره‌ستانه‌ی به‌سه‌ریدا هاتبوون قسه‌ی ده‌كرد،پیاوانێكی زۆر ده‌هاتن و ده‌ستدرێژیان ده‌كرده‌ سه‌رم،سێ ساڵ دیل بووم، ته‌واوی پیاوانی ئه‌و شوێنه‌ی لێی بووم ده‌ستدرێژیان كرده‌ سه‌رم”.

ژنێكی تر ووتی:”هه‌ر شه‌وێك بۆ هه‌ر ژنێك دوو تاوه‌كو سێ پیاویان ده‌هێنا،هه‌موو شه‌وێك چه‌ندین جار روبه‌ڕووی ده‌ستدرێژی سێكسی ده‌بووینه‌وه‌”.

رونیشكرده‌وه‌، هه‌ندێك له‌ژنان ناچار ده‌كران له‌گه‌ڵ چه‌كداره‌كانی شه‌باب هاوسه‌رگیری بكه‌ن، ئه‌وانی تریش له‌ شوێنێكی تایبه‌ت كراو بۆ ده‌ستدرێژیكردنه‌ سه‌ریان ده‌مانه‌وه‌و وه‌ك كۆیله‌ی سێكسی چه‌ندین جار ده‌ستدرێژیان ده‌كرا سه‌ر.

شه‌باب، بۆدروستكردنی ده‌وڵه‌تێكی بونیادگه‌ری، ئیسلامی له‌ وڵاتی سۆماڵ ده‌جه‌نگاو هێرشی ده‌كرده‌ سه‌ر وڵاتانی دراوسێی،كینیا له‌به‌رامبه‌ر گروپی شه‌باب به‌رگری كردو سوپای ئه‌و وڵاته‌ جه‌نگاوه‌ره‌ تیرۆرسته‌كانی ئه‌و گروپه‌یان له‌سه‌ر سنوری نێوان وڵاته‌كه‌یان و سۆماڵ ده‌ستگیركرد.

كاتێك به‌سه‌ر ئه‌و ناوچه‌یه‌دا بفڕیت، چه‌ندین رێگه‌ی باریك باریك ده‌بینیت پێده‌چێت چه‌كداره‌ تیرۆرستیه‌كان بۆ هه‌ڵگرتن و گواستنه‌وه‌ی شمه‌ك و مه‌به‌سته‌كانیان به‌كاریان هێنابوو،بی بی سی، له‌گه‌ڵ 20 ژنی رفێندراوی ده‌ستی ئه‌و گروپه‌ چاوپێكه‌وتنی كرد، كه‌ چۆن به‌و ناوچانه‌دا ده‌بران و ده‌گوێزرانه‌وه‌ بۆ ناوچه‌ تایبه‌ته‌كانی خۆیان.

یه‌كێك له‌ ئه‌ندامه‌ تازه‌كانی گروپه‌كه‌ی سالمه‌ ناوی” فییس” ی ناوبوو، كه‌به‌تازه‌ی له‌دیلی ده‌ستی گروپی شه‌باب رزگاری بووبوو، 16 ساڵ ته‌مه‌نی بوو، له‌گێڕانه‌وه‌ی به‌سه‌رهاته‌ ره‌شه‌كه‌ی ژیانیدا، ووتی:” كه‌ پیره‌ ژنێك و  پیره‌ پیاوێك لێی نزیكبوونه‌وه‌و پێشنیاری كاریان له‌ شاری “مالیندی” پێدا،ئه‌و زۆر پێویستی به‌پاره‌و كاربوو، رۆژی دواتر له‌گه‌ڵ 14 كه‌سی تر له‌پاسێك سه‌ركه‌وتن، كه‌ به‌ئاوی ژه‌هراوی بێ هۆشكران.

فییس، باس له‌وه‌شده‌كات:“كاتێك به‌ئاگا هاتم، دوو پیاو له‌ژووره‌كه‌دابوون، چاوه‌كانیان به‌ستم و دواتر ده‌ستدرێژیان كرده‌ سه‌رم،  دیسانه‌وه‌ به‌ئاگاهاتم و برامه‌ ژوورێكی بچووك له‌ناو دارستان، پێیان وتم، ئه‌گه‌ر هه‌وڵی راكردن بده‌م ئه‌وه‌ ده‌مكوژن”.

به‌رده‌وام ده‌بێت له‌گێڕانه‌وه‌كه‌ی و ده‌ڵێت:” دواتر به‌كاریان هێنام بۆ دروستكردنی خواردن بۆ چه‌كدارانی گروپی شه‌باب، كه‌ ریشێكی زۆریان هه‌بوو، دوای ده‌ستدرێژیكردنێكی به‌رده‌وام دووگیانبووم، به‌ته‌نیای له‌و دارستانه‌ مابوومه‌وه‌، داپیره‌م مامان بوو، بۆیه‌ هه‌ندێك شتی فێركردم، به‌ڵام له‌و دارستانه‌ به‌ته‌نیایی مابوومه‌وه‌ بۆیه‌ ده‌بوو ئه‌و منداڵه‌ ته‌نیا به‌دایك بهێنم”.

فییس، له‌گه‌ڵ منداڵه‌ كچه‌كه‌ی له‌ڕێگه‌ی پزیشكێكی سونه‌تییه‌وه‌ كه‌له‌ناو دارستانه‌كه‌دا به‌دوای گیاو رووه‌كی پزیشكیدا ده‌گه‌ڕا هه‌ڵات، و گه‌ڕایه‌وه‌ شار،به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ی منداڵه‌كه‌ی له‌ناو دارستان و له‌ژینگه‌یه‌كی تر له‌دایكبووه‌، ئه‌بێت به‌رده‌وام به‌باوه‌شیه‌وه‌ بێت و له‌ده‌ره‌وه‌ی خانووه‌كه‌یدا بیخه‌وێنێت.

فییس، باسله‌وه‌ده‌كات:” له‌ناو دارستان وه‌ك ئاژه‌ڵ ده‌ژیایین و كچه‌كه‌م به‌وه‌ راهاتوو”.

به‌شێك له‌و ژنانه‌ی كه‌له‌گه‌ڵ بی بی سی”دا چاوپێكه‌وتنیان كردوه‌، له‌كاتی دیلیاندا  منداڵیان به‌دنیا هێناوه‌، سارا، هاوسه‌ری پێشووی یه‌كێك له‌ جه‌نگاوه‌رانی گروپی تیرۆرستی شه‌باب بوو، منداڵبوون له‌ كاتی دیلیدا له‌ناو گروپی شه‌باب رووداوێكی له‌ناكاو یان ده‌گمه‌ن نیه‌، ئه‌وان به‌به‌رنامه‌ ئه‌و كاره‌ ده‌كه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن ژماره‌یان زیاتر بكه‌ن و ئۆردوگاكانیان فراوان بكه‌نه‌وه‌.

سارا وتیشی: له‌و ئۆردوگایه‌یی منی تێدابوو ،ژنان ده‌نێردران بۆ شوێنه‌كان تر بۆ ئه‌وه‌ی ژنانی تر رابكێشن و ژماره‌یان زیاتر بێت، له‌و شوێنه‌ی منی تێدابوو، 300 ژنی تێدا كۆكرابووه‌وه‌ كه‌ هه‌موویان خه‌ڵكی كینیابوون”.

سالمه‌ له‌و كه‌سانه‌ش پارێزگاری ده‌كرد كه‌ ئه‌ندامانی خێزانه‌كه‌ی خۆیان له‌ده‌ستدابوو، بۆنمونه‌ وه‌ك” ئه‌لیزابێت” كه‌ دوو ساڵ پێش ئێستا خوشكه‌كه‌ی بۆ دۆزینه‌وه‌ی كار بۆ عه‌ره‌بستانی سعودیه‌ چووبوو به‌ڵام ئیتر نه‌گه‌ڕایه‌وه‌”.

یه‌ك مانگ دوای چوونه‌كه‌ی په‌یوه‌ندی كردبوو، كه‌له‌ناوچه‌یه‌كی مه‌ترسیداری سۆماڵه‌ له‌یه‌كێك له‌ ئۆردوگاكانی شه‌باب دواتر په‌یوه‌ندیه‌كه‌ پچڕاو چیتر هه‌واڵێكی نیه‌”.

له‌كۆتاییدا، ئه‌وه‌ی زۆر به‌خاڵێكی هاوبه‌شی گروپه‌ تیرۆرستیه‌ توندڕه‌وه‌كان داده‌نرێت، ئامانجێكی سه‌ره‌كیان ده‌ستبردنه‌ بۆ ژنان و دواتر به‌ كۆیله‌كردنی سێكسیانه‌ كه‌ به‌درێژای 10 ساڵی رابردوو، هه‌رله‌په‌یدابوونی گروپی شه‌باب و بۆكۆ حه‌رام و قاعیده‌و به‌ره‌ی نوسڕه‌و داعش و چه‌ندین گروپی تر گه‌وره‌ترین زیان به‌ژنان گه‌یه‌نراوه‌.

PUKmedia  وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی: سامان یاروه‌یس

سه‌رچاوه‌: بی بی سی

بۆچوون